
پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ پشووی فەرمییە لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆیە رێكارەكانی ناردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مووچەی مانگی چوار دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، هاوكات هەر لە هەفتەی داهاتووش مووچە دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، سەرجەم كاروبارەكانی تایبەت بە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆتایی هاتووە و تەنها ئەوە ماوە فەرمانبكرێت بە گواستنەوەی پارە لە بانكی ناوەندی عێراقەوە بۆ سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی بوو، بۆیە ڕێكارەكانی تەمویلكردنی پارە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، هاوكات هەر لە هەفتەی داهاتووش دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەی خستەڕوو، بڕی پارەی داواكراو بۆ مووچەی مانگی چوار هاوشێوەی مانگی سێ دەبێت و لە نێوان 950 بۆ نزیكەی تریلۆنێك دیناردایە و لیستەكەش هاوشێوەی مانگكەكانی پێشوو دەبێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









