
کانی ئاڵتونی زەرشۆران
SNN
كانگه‌ی زێڕی زه‌رشۆران به گه‌وره‌ترین كانی زێڕ له ئاستی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت، كانه‌كه چه‌ندان ساڵه زێڕی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه كه‌وتووه‌ته نزیك ناوچه‌ی تكاب له پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ساڵی رابردوو له به‌رهه‌مهێناندا ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه.
محه‌مه‌د په‌روین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای په‌ره‌پێدانی كانه‌كان و پیشه‌سازیی زێڕی زه‌رشۆران رایگه‌یاند، ساڵی رابردووی هه‌تاوی له به‌رهه‌مهێنانی زێڕ له‌و كانه به‌ناوبانگه، ژماره‌ی پێوانه‌ییان شكاندووه و هه‌زار و 43 كیلۆگرام زێڕی عه‌یار 24یان به‌رهه‌م هێناوه.
به‌گوێره‌ی ئیرنای ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكومه‌تی ئێران، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره وتوویه‌تی به‌رهه‌مهێنانیان به‌گوێره‌ی ستانداردی جیهانییه و ئامانجیانه به‌رهه‌مه‌كه زیاتر په‌ره پێ بده‌ن و داهات زیاد بكه‌ن، به‌پێی ماسته‌رپلانی پڕۆژه‌كه، ده‌بێ له داهاتوودا به‌رهه‌مهێنانی زێڕ له‌و كانه بگاته هه‌زار و 500 كیلۆگرام.
زهرشوران 35 كیلۆمه‌تری شاری تكاب له باشووری پارێزگای ورمێ هه‌ڵكه‌وتووه و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ئێران ئاشكرای كردبوو، توانیویانه 19 تۆن یه‌ده‌گی زێڕی تر له‌و كانه بدۆزنه‌وه و تا ئاماری ئه‌وكات، یه‌ده‌گی زێڕی كانه‌كه ده‌گه‌یشته 108 تۆن.
هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رهه‌مهێنانی زێڕ له كانی زه‌رشۆران، زۆر زیاتره و ئه‌وه‌نده‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت و به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی، رۆژانه 20 كیلۆگرام زێڕی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
له‌رووی ده‌وڵه‌مه‌ندیی به كانه جیاوازه‌كان، ئێران له ریزبه‌ندیی 15ی وڵاتانی دنیادا هه‌ڵكه‌وتووه و له ئێرانیش گه‌وره‌ترین كانه‌كانی زێڕ، كه‌وتوونه‌ته كوردستانه‌كه‌یه‌وه.
ساڵی 2014 ئه‌وه یه‌كلا بووه‌وه كه كانگه‌ی زێڕی زه‌رشۆران، 20 ملیۆن تۆن خۆڵ و به‌ردی زێڕی هه‌یه و كارگه‌ی زێڕی زه‌رشۆران، به گه‌وره‌ترین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زێڕ له ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت كه ساڵانه سێ تۆن زێڕی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
جگه له‌و كانگه‌یه له قلقله‌ی سنه، خوراپه‌ی پیرانشار و سه‌قز و چه‌ند شوێنێكی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، زێڕ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. ساڵی 2012 سێ كانگه‌ی زێڕ له سه‌قز دۆزرانه‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ یه‌ده‌گی زێڕی ئه‌و كانگانه بگاته 16 تۆن. له پارێزگای سنه 400 كانگه‌ی جیاواز هه‌ن، به‌ڵام كانگه‌ی زێڕ له گرنگترینیانن و سه‌رووی 50%ی به‌رهه‌می زێڕی هه‌موو ئێران له پارێزگای سنه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
له پارێزگاكانی تری ئێرانیش زێڕ دۆزراوه‌ته‌وه و له هه‌ندێكیاندا ساڵانه بڕێك به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه‌یان كه‌مه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوردستان به‌راورد ناكرێن. ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، كرمان و خوراسانی ره‌زه‌وی، ئیسفه‌هان، هه‌مه‌دان، سیستان و به‌لووچستان و چه‌ند شوێنێكی تری ئێران، كانگه‌ی زێڕیان لێ دۆزراوه‌ته‌وه.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








