
دۆناڵد ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دایە ولاتانی جیهان و رایگەیاند، هەر وڵاتێك نەوتی ئێران بكرێت ئەوا ڕووبەرووی سزا دەبێتەوە لەلایەن ئەمریكاوە.ئەو هەڕەشەیەی دۆناڵد ترەمپ دوای دواخستنی كۆبوونەوەكەی نێوان ئەمریكا و ئێران هات، كە بڕیاربوو خولی چوارەمی دانوستاندنەكانی نێوان هەردوو وڵات لە رۆما بەڕێوەبچێت.
دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێكیدا لە پلاتفۆڕمی ترووس سۆشیال بڵاویكردەوە،پێویستە كڕیارانی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكانی ئێران بوەستن، هەروەها هۆشداریشیدا بە وڵاتانی جیهان و رایگەیاند، هەر وڵاتێك هەر بەرهەمێكی نەوتی ئێران بكڕێت، ناتوانێت هیچ مامەڵەیەكی بازرگانیی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا بكات.
ئەم لێدوانانەی ترەمپ دوای ئەوە هات كە، گرژییەكان لەگەڵ چین لەماوەی رابردوو رووی لە هەڵكشان كردووە بەهۆی سەپاندنی تاریفەی گومرگی بەسەر وڵاتان و بەڕێژەیەكی زۆر زیاتریش بەسەر چیندا، چینیش بە گەورەترین كڕیاری نەوتی ئێران هەژمار دەكرێت. هەروەها بەپێی ئامارێكی وزەی ئەمریكا كە لە ئۆكتۆبەری 2023 بڵاو كرابۆوە، لە چین زیاتر لە سەدا 90ـی بەرهەمی نەوتی خاوی ئێرانی هاوردە كردووە
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









