
هێڵەکانی موەلیدە لە عێراق
SNN
راپۆرتێكی ئەمەریكی وێنایەكی ترسناكی بۆ هاوینی ئەمساڵی عێراق كێشاوە و پێی وایە هاوینی ئەمساڵ عێراق تووشی قەیرانێكی گەورەی كارەبا دەبێت، ئەمەیش دوای ئەوەی رێگری لە عێراق كرا سوود لە غاز و كارەبای ئێران وەربگرێت بەهۆی سزاكانەوە و بەپێی راپۆرتەكە عێراقییەكان لە هاویندا 20 کاتژمێر كارەبای نیشتمانییان نابێت، بەم هۆیەیشەوە چاوەڕێ دەكرێ نرخی ئەمپێرێك مۆلیدە بۆ 35 هەزار دینار بەرزببێتەوە.
لە راپۆرتێكی “میدلاینی” ئەمەریكیدا هاتووە، چاوەڕێ دەكرێت هاوینێكی تاقەتپڕووكێن روو بكاتە عێراق و پلەكانی گەرمایش 50 تێپەڕێنن، ئەمە لەكاتێكدایە داتا حكومییەكان نیشانی دەدەن، %40ی توانای بەرهەمهێنانی كارەبای لە دەستداوە بەهۆی وەستانی هاوردەی غاز و كارەبا لە ئێرانەوە، بە جۆرێك 11 هەزار مێگاوات كارەبا بەم هۆیەوە لە تۆڕی نیشتمانیی كارەبا كەمبووەتەوە و دەوڵەت تەنیا توانای بەرهەمهێنانی 17 هەزار مێگاوات كارەبای ماوەتەوە.
راپۆرتە ئەمەریكییەكە پشتبەست بە داتا حكوومییە عێراقییەكان ئاشكرای كردووە، عێراق بۆ دابینكردنی كارەبا پێویستی بە45 هەزار مێگاوات كارەبا هەیە، بەمەیش 28 هەزار مێگاوات كورتهێنانی دەبێت لە تۆڕی نیشتمانیدا، لە لایەكی تریشدا ئاماژە كەشناسییەكان پێشبینی بەهێزیان ئەوەیە كە گەرمای ئەمساڵی عێراق زۆر تاقەتپڕووكێنە و پێنج پلە لە سەرووی رێژەی ئاساییە و بەمەیش عێراقییەكان پێویستییەكی زۆریان بە ئامێرەكانی كارەبا دەبێت بۆ خۆفێننكردنەوە.
راپۆرتە ئەمەریكییەكە ئاماژەی داوە، بە 17 هەزار مێگاوات كارەبا، عێراق دەتوانێت تەنیا رۆژانە چوار سەعات كارەبا بۆ هاونیشتمانییان دابین بكات و بەمەیش 20 سەعات دەبێ پشت بە مۆلیدە تایبەت و ئەهلییەكانی گەڕەكەكان ببەسترێت كە لێكدانەوەی راپۆرتەكە بەم شێوەیە بێت چاوەڕێ دەكرێت نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە هاویندا بەرز ببێتەوە بۆ 35 هەزار دیناری عێراقی.
جێگەی ئاماژەیە لە سەردەمی بایدندا رێگە بە عێراق درا 11 هەزار مێگاوات كارەبا لە ئێران بكڕێت، بەڵام لەگەڵ ئیدارەی نوێی ترەمپدا گرێبەستەكەی عێراق و ئێران كۆتایی هات و لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی ترەمپ بۆ سەر ئیدارەی ئێران “ئەوپەڕی فشار” رێگریی لە عێراق كرا بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكە.
عێراق بۆ پڕ كردنەوەی ئەم كورتهێنانە گەورە چەند هەوڵێكی داوە، بە نموونە كڕینی 300 مێگاواتی رۆژانە لە توركیاوە، بەڵام ئەمە بڕێكی یەكجار كەمە و ئەندازیار “رافد عوبەیدی” كە بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی یەكێك لە وێستگەكانی كارەبایە لە عێراق بە ماڵپەڕە ئەمەریكییەكەی گوتووە، لە شوباتی ئەمساڵەوە قەدەغەكراوە كە غاز لە ئێرانەوە بكڕین بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا و بەمهۆیەوە نەمانتوانیوە مۆلیدەكانمان بەكاربهێنین و بە ناچارییەوە بەشێكی زۆری مۆلیدە گەورە حكوومیەكانمان لە كار راگرتووە و لە چەند ساڵی رابردوویش هیچ بەرەوپێشچوونێك لە كەرتی بەرهەمهێنانی كارەبای عێراق نەكراوە.
بە قسەی عوبەیدی لە هاویندا بە هیچ جۆرێك ناتوانرێت لە چوار سەعات زیاتر كارەبا بە هاووڵاتییان بدرێت و لە هەندێك شوێنیشدا تەنیا دوو سەعات كارەبایان پێ دەدرێت، بەم شێوەیەیش بێت هاووڵاتییانی عێراق لەم هاوینە رۆژانە 20 تا 22 سەعات دەبێ پشت بە مۆلیدە ئەهلییەكان ببەستن و چاوەڕێش دەكرێت نرخی یەك ئەمپێر كارەبا بەرز ببێتەوە بۆ 35 هەزار دیناری عێراقی و هەر ماڵێك كە كەمترین ئامێرە كارەباییەكانیان داگیرسێنن “فێنككەرەوەیەك و بەفرگر و چەند گلۆپ و تەلەفزیۆنێك” پێویستیان بە چوار ئەمپێرە و بەمهۆیەیشەوە هەر ماڵێك لە هاوینی ئەمساڵدا 150 هەزار دینار تەنیا دەبێ بدات بە مۆلیدە ئەهلییەكان.
بۆلینکی راپۆرتە ئەمریکییەکە کلیک لەمەی خوارەوە بکە
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









