هێرشەکەمان بۆ سەر کۆشکی سەرۆکایەتی پەیامێکی روونە بۆ شەرع

بنیامین ناتانیاهۆ
SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئامانجێک لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق، هەروەها بەڵێنەکەی بۆ پاراستنی کەمینەی درووزەکان لە سوریا دووپاتکردەوە.
ئەمە دووەم جارە ئیسرائیل لە ماوەی دوو رۆژدا هێرش بۆ سەر سوریا دەستپێدەکات، دوای ئەوەی بەڵێنیدا بەرگری لە درووزەکان بکات.
نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کاتز وتی: ئیسرائیل بەیانى ئەمڕۆ لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە پەیامێکی روونە بۆ رژێمی سوریا، کە رێگە نادەین هێزەکانی سوریا لە باشووری دیمەشق جێگیرببن و هیچ مەترسییەک بۆ سەر درووزەکان دروستبکەن.
ئەمە چەند جارێکە ئیسرائیل هەڕەشە لە شەرع و دەسەڵاتەکەى دەکات، کە ئەگەر بە ئامانجگرتنی درووزەکان بەردەوام بێت، وەڵامێکی “جیدی” دەداتەوە.
پێشتریش لەسەر هێرشەکە سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو، “فڕۆکە جەنگییەکان هێرشێکیان کردووەتە سەر ناوچەیەکى نزیک کۆشکی ئەحمەد شەرع لە دیمەشق”، بەبێ ئەوەی ئامانجەکەی دیاری بکات و زانیاریى زیاتر بخاتەڕوو.
تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەلایەن دەسەڵاتدارانی سوریاوە سەبارەت بەو هێرشە نەدراوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









