
دیناری عێراقی
SNN
وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی كەمی نەختینەو دەستبدرن بۆ پارەی یەدەگی بانكەكانی رەشیدو رافیدەین بۆ دابینكردنی مووچە، روونكردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ شەممە 3ی ئایاری 2025 وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردەوە، ئەو پارانەی لە بانكەكانی رەشیدو رافیدەین راكێشراون، پارەی دانراوی هاووڵاتیان یان دەستمایەی بیمەی تایبەت بە بانكەكان نین، بەڵكو سەر بە حساباتی سیادی وەزارەتی داراییە:” ئەو پارانە وەك ئامرازێكی كاتیی لەم بانكانەدا پارێزرابون و دوای كۆتایهاتنی پێویستییان، گواسترانەوە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی بودجەی گشتیدا تەرخانبكرێنەوە.”
وەك لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە:” بانكەكانی رەشیدو رافیدەین، ئەركەكانیان بەشێوەیەكی رێكخراو لە خەرجكردنی مووچە و دابینكردنی دارایی پڕۆژەكان و جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیان بە پابەندبون بەرامبەر بە سەوداكاران ئەنجام دەدەن.”
ئەوەش روونكراوەتەوە:” بانكەكانی رەشید و رافیدەین، پارەیەكی زۆر و یەدەگێكی نەختینەی زیاتر لەو رێژەیەیان لەبەر دەستدایە، كە بانكی ناوەندی دیاری كردووە. بۆ نموونە یەدەگی یاسایی بانكی رافیدەین لە ئێستادا نزیكەی 9 ترلیۆن دیناری عیراقییە.”
وەزارەتی دارایی عیراق لەكۆتایی راگەیەندراوەكەیدا داوا لەمیدیاكاران و بەرپرسانی سەكۆی تایبەت بەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكات لەكاتی رووماڵكردنی هەواڵێكی پەیوەست بەدارایی بەوریایی و پیشەییانە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









