
دوکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی نزمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان و كەمی ڕێژەی باران بارین لەمساڵدا، بەوتەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كارەبای سلێمانی ماوەی چەند ڕۆژێكە بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوی دووكان ڕاگیراوە.
سیروان مەحەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كارەبای سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: بەهۆی كەم بوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان و كەمی ئەو ئاوەی ئەمساڵ لە بەنداوەكە گلدراوەتەوە، ماوەی چەند ڕۆژێكە بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوی دوكان ڕاگیراوە و هیچ بڕە كارەبایەك لە بەنداوەكە بەرهەم نایەت و تەنها پشت بە وێستگە غازیەكان دەبەستین بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە باشترین حاڵەتی پڕبوون و زۆربوونی ئاوی بەنداوی دوكان ئەگەر وێستگەكانی ناو بەنداوەكە كاریان پێبكرێت ئەوا دەتواندرێت بڕی 400 مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێندرێت، بەڵام لە ئێستادا ئەو ڕێژەیە سفرە چونكە وێستگەكان كاریان پێناكرێت.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی كارەبای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ئاوەی ئێستا گلدراوەتەوە تەنیا بەشی خواردنەوە دەكات و ناتوانرێت كارەبای لێ بەرهەم بهێنرێت، هاوكات ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی كارەبا بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی بەنداوەكان بووە چونكە ئەوان پلان و بەرنامەی تایبەت بەخۆیان هەیە و دابینكردنی ئاوی خواردنەوە لە پێشینەی هەموو كارەكانەوەیە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









