دراوی ئەلیکترۆنی حەرامە و پڕ مەترسییە، پێویستە هەموو لایەک خۆی لێ بەدوور بگرێت
عەلی قەرەداغی
SNN
د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی لە جیهان لەبارەی هەر سێ جۆری دراوی ئەلیکترۆنی و کاغەز و ژمارەیی، ئاماژەی بەوەکردووە، دراوە کاغەزەکە کە زۆر باوە وەک دیناری عێراقی و دۆلار و دراوەکانی دیکەی کاغەزە و بێ کێشەیە، هاوکات دراوی ئەلیکترۆنیش وەک ڤیسا کارت و هاوشێوەکانی ئێستا لە جیهان باوە و کاری پێدەکرێت و ئاساییە، گرفتی سەرەکی لەسەر دراوی ژمارەییە وەک بیتکۆین، ترۆن ئێس و جۆرەکانی دیکەش، ئەمەیان تەنها ئاڵوگۆڕە و هیچ خزمەتێکی نییە، لەڕووی شەرعەوە دروست نییە و هیچ بنەمایەکی نییە، هاوکات هیچ کەس خاوەنی ئەو پارەیە نییە.
د. عەلی قەرەداغی بۆ میدیای پارتی باسی لەوەشکرد: بەشی دووەمی ئەو دراوە، خزمەتێک پێشکەش دەکات و نزیکەی 20 پێگەی فەرمیان هەیە، شێوازێکی حەڵاڵە، بەڵام شێوازی یەکەم حەرامە چونکە هیچ بنەمایەکی نییە.
ئەوەشی وت، ماوەیەک پێش ئێستا لە تورکیا و چەند وڵاتێک، چەند پێگەیەکی ئەلیکترۆنیان کردەوە و 82 ملیار دۆلاریان کۆ کردەوە، دواتر پێگەکان داخران و کەس نەیزانی ئەو کەسانەی پێگەکانیان بەڕێوەدەبرد چیان بەسەردا هات.
بە وتەی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی جیهان، “بەهای ئەو دراوانە سێ ترلیۆن دۆلارە لە جیهاندا، لەو سێ ترلیۆن دۆلارە یەک هەژار سوودی لێ نابینێت، تەنها لە نێوان دەوڵەمەندەکان مامەڵەی پێوە دەکرێت، هیچ یەکێک لەو دەوڵەمەندانەی دراوی ژمارەیی، نانێک نادەن بە هەژارێک، بۆیە مامەڵەکردن بەو دراوە حەرامە و زۆر پڕ مەترسییە”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









