بۆ ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون كوشتارگەی كۆیە داخرا

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە قەزای كۆیە تۆماركرا، بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بلاوبوونەوەی زیاتری ئەو نەخۆشییە، بڕیاردرا بە داخستنی كوشتارگەی كۆیە تا كاتێكی نادیار.
د. خەیروڵا خزر، سەرپەرشتیاری كوشتارگەی قەزای كۆیە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە كۆیە تۆماركرا، بەمەبەستی خۆپارێزی و رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری نەخۆشییەكە، بڕیارمانداوە داخستنی كوشتارەگەی قەزای كۆیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، داخستنی كوشتارگەكە بۆ كاتێكی نادیارە، هاوكات لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی قەزاكە ڕاسپێردراون بۆ پێدانی هۆشیاری تەندروستی و گرتنە بەری ڕێكاری خۆپارێزی بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە سنووری قەزای كۆیە و دەوروبەری، یەكێك لە ڕێكارەكانیش داخستنی كوشتارگەی كۆیەیە.
ئەوش لەكاتێكدایە كە دوێنێ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بەفەرمی تووشبوونی یەكەم هاووڵاتی بەتای خوێنبەربوون ڕاگەیاند، هاوكات ئەو كەسی توشی نەخۆشی تای خوێنبەربون بوە، تەمەنی 42 ساڵەو سێ ڕۆژ لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر خالید لەكۆیە لەژێر چاودێری و چارەسەردا بوە، تا پشكنینەكانی لەبەغدا گەڕاوەتەوەو دەركەوتوە توشی نەخۆشییەكە بووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









