
کۆرۆنا
SNN-محەمەد مستەفا
داوا لەسەرجەم کارمەندانی تەندروستی راپەڕین دەکرێت کە هیچ دەرمان و چارەسەرێک نەدەن بەو نەخۆشانەی کە گومانی هەبوونی نیشانەکانی نەخۆشی کۆڕۆنایان لێ دەکرێت .
تەها محەمەد بەرپرسی بەشی راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی راپەڕین داوایەکی بەپەلەی ئاڕاستەی سەرجەم کارمەندانی تەندروستی کردووە کە هیچ دەرمان و چارەسەرێک نەدەن بەو نەخۆشانەی کە هەڵامەت یاخود نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان هەیە .
وتیشی: “بەهۆی بڵاوبوونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری قەزای ڕانیە، ئەو کەسانەی کە هەڵامەت و کۆکە و تەنگەنەفەسیان هەیە گومان دەکرێت توشی ڤایرۆسەکە بووبن چونکە لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو لە سنوری قەزاکە 8 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون “.
باسی لەوەشکرد: ئامانجی ئەم داوایەش بۆ ئەوەیە کە ئەو هاوڵاتیانەی هەڵامەت یا نیشانەکانی کۆرۆنایان هەیە هیچ دەرمانێکی پێش وەختەیان پێ نەدرێت و پێویستە تیمە تەندروستیەکانی ڕاپەڕین ئاگادار بکرێنەوە بۆ ئەوەی پشکنینی ڤایرۆسەکەیان بۆ بکرێت .
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









