“تاوەکو ئێستا هیچ پەرلەمانتارێک فۆڕمی خانەنشینی پڕنەکردۆتەوە”

دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان
SNN- هەولێر
پەرلەمانتارێكی پارتی رایدەگەینێت: تاوەكو ئێستا كەس فۆڕمی خانەنشین بوونی پڕ نەكردۆتەوە، بەڵام ئەگەری هەیە هەندێ پەرلەمانتار بۆ موزایەدەی سیاسی فۆڕمەکە پڕ دەکەنەوە.
حاجی سەفین گەردی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: “فۆرمێک لە سەرۆكایەتی پەرلەمان ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمانکراوە سەبارەت بەوەی ئەوەی دەیەوێت خانەنشینی رەت بكاتەوە و دەستبەرداری بێت، دەبێت ئەو فۆرمە پڕبكاتەوە، بەڵام كەس ئەو فۆرمەی پڕنەكردۆتەوە”.
وتیشی: “تاوەكو دواین كۆبوونەوە كە هەفتەی رابردوو ئەنجامماندا، كەس فۆڕمەكەی پڕ نەكردۆتەوە، هەروەها پێشبینی ناكەم كەس پڕی بكاتەوە دەست بەرداری خانەنشینی بێت، ئەوەش دەمێنێتەوە بۆ ئەوكاتەی ئەو خولە تەواو بێ ئەوەی بیەوێت خانەنشین دەبێت و ئەوەی نەیەوێت فۆرمەكە پردەكاتەوە داوای خانەنشینی ناكات”.
سەبارەت بەوەی وەک خۆی فۆرمەکە پڕدەكاتەوە حاجی روونی كردەوە: “من ئەو فۆرمە پرناكەمەوە، چونكە لەسەرۆكایەتی پەرلەمانەوە هاتووە ئەویش لە فراكسیۆنی یەكێتییە، بۆیە من پڕی ناكەمەوەو برواش ناكەم پەرلەمانتارەكانی پارتیش پڕی بكەنەوە، تاوەكو ئێستاش كەس پڕی نەكردۆتەوە، بەڵام رەنگە هەندێكیش بۆ موزایەدەی سیاسی فۆڕمەكە پڕبكەنەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









