وتەبێژی كۆمیسیۆن بۆ SNN: ڕەتیدەكەینەوە پشت بە زیرەكی دەستكرد ببەستین لەهەڵبژاردنی پەرلەمان

کارمەندی کۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لەوەدەكەن كۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پشت بە زیرەكی دەستكرد ببەستێت.
جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەSNNی راگەیاند: هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە باس لەوەدەكەن گوایە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، لە سستمی ئامێرەكانی دەنگداندا پشت بە زیرەكی دەستكرد دەبەسترێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بلاوكراوەتەوە لەسەر ئەو بابەتە هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە و كۆمیسیۆن هیچ پلانێكی لەو شێوەیەی نییە بۆ بەكارهێنانی زیەركی دەستكرد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ لە زۆرێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە لە زاری ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی سەر بە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەوە بڵاوكرایەوە كە ئەو ئامێرەی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بەكاردەهێندرێت چەندین سیستم لەخۆدەگرێت كە بەزیرەكی دەستكرد كاردەكەن، وەك ناسینەوەی مۆری پشتی پەڕەی دەنگدانەكەو جیاكردنەوەی دەنگە پوچەڵ و مۆرنەكراو و دوورخراوەكان.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









