تەیف سامی لەبارەی کورتهێنانی بودجەی عێراقەوە زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات

تەیف سامی- وەزیری دارایی عێراق
SNN
تهیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی 2024دا ئابوری عێراق بە ڕێژەی 5% گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی نانەوتی تۆمارکردووە، کورتهێنانی بودجەش زۆر کەمە.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئایار، تهیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، شاندێکی باڵای حکومەت کە لەنێویاندا عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی، یاوەری ئێمە بون، لەگەڵ شاندی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیش دوایین پێشهاتە ئابوری و داراییەکانی عێراقمان تاوتوێ کرد، لە میانی کۆبونەوەیەکدا کە لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەکردووە، نێردەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی باسی چەند پێوەرێکی ئەرێنی كرد کە پەیوەندییان بە ئابوری عێراقەوە هەیە، دیارترینیان گەشەی 5%ی بەرهەمی ناوخۆیی نانەوتی لە ساڵی 2024دا، کە بەهۆی گەشەسەندنی کەرتی کشتوکاڵ و زیادبونی خەرجییە گشتییەکانەوە بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی “چاوەڕوانییەکان ئاماژەن بۆ بەردەوامی گەشەکردن بە ڕێژەی 4% لە ساڵی 2025دا”.
جەختیکردووەتەوە، “ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی نەوت وابەستەی بڕیارەکانی ئۆپێک دەمێنێتەوە سەبارەت بە سەقفی بەرهەمهێنان و نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا”.
سەبارەت بە کورتهێنانی دارایی، تهیف سامی ڕونیکردەوە، “کورتهێنان لە ساڵی 2024 گەیشتوەتە 5 ترلیۆن دینار، کە هاوتایە لەگەڵ 1.5%ی بەرهەمی ناوخۆیی، بەدەر لە دانەوەی قەرز و پارەدانی دواخراو بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و وزە، ئهوهش ئاستێکی نزمە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕێژەی قەرزی گشتی نییە و خەمڵاندنی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئهوهی پشتڕاستكردووهتهوه”.
هاوکات روونیکردووەتەوە، “وەزارەتی دارایی بە هاوکاری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی ڕاوێژکاری دەکات بۆ پشتگیریکردنی وەزارەت، ئەوە جگە لە دامەزراندنی کارمەندی نوێ بە پلەی پێشکەوتوو بۆ چالاککردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی قەرزە گشتیەکان و شیکاری دارایی”.
لەکۆتایی راگەیەنراوەکەی وەزیری دارایی عێراقدا هاتووە، “سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی و ڕاوێژکاری بۆ عێراق، بەتایبەتی لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی قەرزە گشتییەکان، چاکسازی لە باج و دەستنیشانکردنی گونجاوترین سیستەمی باج بۆ دۆخی کۆمەڵایەتی عێراق، لە ڕێگەی سەنتەری هاوکاری تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (METAC)”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









