
خۆڵبارین
SNN
دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق رایگەیاند كە شەپۆلی بارانبارین و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ كە چەند رۆژێكە ناوچەكەی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ كۆتایی دێت و دۆخەكە بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە.
سادق عەتییە، بەرپرسی بەشی پێشبینییەكان لە دەستەی كەشناسی عیراق لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ راگەیاندنەکان؛ رایگەیاند: “لە هەندێك ناوچە هەوری باراناوی و شەپۆلی تۆز و خۆڵ تا ئێستاش بەردەوامە، بەڵام پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ كاریگەرییەكەیان كۆتایی بێت و دۆخی كەشوهەوا بە شێوەیەكی تەواو ئاسایی بێتەوە”.
هەروەها سادق عەتییە ئاماژەی بەوەشكرد كە: “ئەمڕۆ كاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین بەهۆی چالاكی با-ـەوە بەردەوام دەبێت، بەڵام كاریگەرییەكەی لاواز دەبێت و ناڕەحەتی بۆ هاووڵاتیان دروست ناكات”.
بەرپرسی بەشی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسی عیراق لە درێژەی قسەكانیدا راشیگەیاند: “لەگەڵ كۆتایی هاتنی شەپۆلی خۆڵبارین، پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە و دۆخی كەشوهەوا بۆ ماوەیەكی باش جێگیر دەبێت”.
شایەنی باسە، ڕۆژانی ڕابردوو زۆربەی ناوچەكانی عتراق و هەرێمی كوردستان روبەروی شەپۆلێكی بەهێزی تۆز و خۆڵ و بارانبارین بوونەوە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان دروست كردبوو.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









