شەرع بە نیازی سەردانی وڵاتانی ئەوروپایە و یەکەم کەس دەچێتە لای ماکرۆن

0
210

SNN

ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا دەچێتە فەرەنسا و لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنساوە پێشوازی لێدەكرێت، ئەمەش بە یەكەم سەردانی شەرع دادەنرێت بۆ ئەوروپا.

كۆشكی ئیلیزێ رایگەیاندووە “ئیمانوێل ماكرۆن لە پاریس رۆژی چوارشەممە پێشوازی لە ئەحمەد شەرع دەكات”. ئەمەش بە یەكەم سەردانی سەرۆكی كاتیی سوریا بۆ ئەوروپا دادەنرێت.

بەوتەی كۆشكی سەرۆكایەتی فەرەنسا “ماكرۆن لە دیدارەكەدا جارێكی دیكە پشتیوانی فەرەنسا بۆ بنیاتنانەوەی سوریایەكی نوێ و ئازاد و سەقامگیر دووپات دەكاتەوە، كە خاوەن سەروەری بێت و رێز لە سەرجەم كۆمەڵگەی سوری بگیرێت”.

لەلایەن خۆیەوە، نوسینگەی ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سوریا بڵاویكردەوە:”چاوەروان دەكرێت بەمزوانە شەرع سەردانی فەرەنسا بكات”. بەبێ ئەوەی كاتەكەی دیاری بكات.

لە شوباتی رابردوو، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بانگهێشتنامەی ئاراستەی ئەحمەد شەرع كرد بۆ سەردانی پاریس، ئەوەش بە ئامانجی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكان لەگەڵ دیمەشق و تاوتوێكردنی چەند پرسێكی هەرێمیی و نێودەوڵەتیی.

تائێستا هیچ لایەنێكیان، فەرەنسی و سوری، خشتەی كاری سەردانەكەی ئەحمەد شەرعیان بڵاونەكردووەتەوە، كە چاوەروان دەكرێت بۆ سوریا گرنگ بێت و لەرووی میدیایی و سیاسییەوە گرنگییەكی زۆری پێبدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this