
بەشیک لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وابڕیار بوو كە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر دوو تەوەر بەڕێوە بچێت، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا، SNNیش هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەكە ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی نزیك لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بە SNNدراون ئەوە خراوەتەروو، ئەو تەوەرانەی كە بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دانرابوون برتی بووە لە باسكردن لە دیاركردنی نرخی كۆتایی كارەبای 24 كاتژمێری و هاوكات باسكردن لە هۆكارەكانی دواكەوتنی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەران.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی پەیوەستە بە خاڵی یەكەمی تەوەرەی كۆبوونەوەكەوە، وەزارەتی كارەبا ئەو ڕاپۆرتەی ئامادە نەكردبوو كە تیایدا نرخی كارەبای 24 كاتژمێری تیادا دیاریكراوە، بۆیە پێیان باش بووە لێكۆڵینەوەی زیاتر بكرێت لە دانانی نرخەكان بەجۆرێك لەبەرژەوەندی هەموولایەكدا بێت و ڕەچاوی گەڕەكە هەژار نشنیەكان بكرێت.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە ئەوەی پەیوەندی بە تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكەوە هەبووە ئەوەیە كە وەزیری دارایی عێراق بە وەزیرە كوردەكانی ڕاگەیاندووە كە هۆكاری دواكەوتنی مووچە پەیوەندی بە پابەند نەبوونی هەرێمەوە هەیە بۆ گەڕانەوەی داهاتی نانەوتی، ئەو داهاتەی گەڕێندراوەتەوە زۆر كەمە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیرانیش هیچ بڕیارێكی پێویستی پێنەبووە، بۆیە بڕیاردراوە بە دواخستنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









