
فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە چوارچێوەی بە ئلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق، لە ئێستادا ئەپڵیكەیشنی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك لە هەڵەبجە كارا كراوە، ئەوەش وەك یەكەم پارێزگای هەرێمی كوردستان بۆ بەئەلیكترۆنی كردنی فۆڕی خۆراك دێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند، ماوەیەكی زۆرە ئەپلیكەیشتنی بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراق كارا بووە كە لەو ڕێگایەوە فۆڕمی خۆراكی هاووڵاتیان نوێدەكرێتەوە، بۆیە لە پارێزگای هەڵەبجەش وەك یەكەم پارێزگای هەرێمی كوردستان ئەو ئەپلیكەیشنە كارا كراوە و هاووڵاتیان دەتوانن فۆڕمی خۆراكیان نوێ بكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا لە هەڵەبجە و هەموو ئەو پارێزیانەی دیكەی عێراق كە بەرنامەكە تێیاندا كارا بووە، تەنها بۆ نوێكردنەوەی زانیارییەكانە، لەم قۆناغەدا ناتواندرێت هیچ مامەڵەیەك جێبەجێ بكرێ وەك زیادكردنی منداڵ و گواستنەوەی فۆڕم.
بەڕێوەبەرایەتی پسولەی خۆراكی هەڵەبجەش ئەوەی بلاوكردووەتەوە كە پێویستە هاووڵاتیان ئەپلیكەشنی نوێكردنەوەی فۆڕمی خۆراك لەمۆبایلەكانیان دابەزێنن و پاشان بەشی (دروستكردنی هەژمارێك) هەڵبژێریت و دواتر لە ڕیزی پارێزگاكان هەڵەبجە هەڵدەبژێرن، دواتر هەنگاوەكانی دوای ئەو جێبەجێ دەكەن، پێویستە هەموو هاووڵاتییەك كارتی نیشتمانی هەبێ بۆ ئەوەی بتوانێ زانیارییەكان تۆمار بكات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
21كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









