سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەروەرییەكان: تا دوو ساڵی دیكە كەرتی پەلەوەر بەتەواوی لەناو دەچێت

كێڵگهیهكى پهلهوهرى له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، لە دوای جەژنی رەمەزانەوە كێڵگە پەلەوەریەكان بە بڕی زیاد لە 10 ملیار دینار زیانیان پێگەشتووە، جەختیش دەكاتەوە كە ئەگەر ئەم سیاسەتەی حكومەتی هەرێم بەدەوام بێت لەدوو ساڵی داهاتوودا كەرتی پەلەوەر بەتەواوی لەناو دەچێت.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: لەدوای جەژنی ڕەمەزانەوە سەرجەم كیڵگە پەلەوەرییەكان لە زیاندان، بەجۆرێك زیاد لە 10 ملیار دینار زیانیان پێگەیشتووە، هۆكاری زیانەكەش نەبونی پلانی حكومەتی هەرێم و پشتیوانی نەكردنی لایەنە پەیوەندیدارەكانە لە چاودێری نەكردنی ئەو پێداویستیانەی بەكاری دەهێنین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی رێگریكردن لەلایەن بازگەكانی حكومەتی عێراق كە ناهێڵن مریشك برواتە خوارووی عێراق، زیانێكی زۆری بە كێڵگە پەلەوەرییەكان گەیاندووە، هاوكات زۆرجار ئەو جووجك و هێلکەی تروكاندنانەی هاوردە دەكرێن كوالیتیان زۆر خراپە و بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە خاوەن كێڵگەكان.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەگەر ئەم پشتگوێخستنەی حكومەتی هەرێم بەردەوامی هەبێت، ئەوا كەرتی بەرهەم هێنانی پەلەوەر تەمەنی ناگاتە دوو ساڵی دیكە و لەناو دەچێت، ئەمەش دەبێت هۆی لە ناوچونی كەرتێكی گرنگی ئاسایشی خۆراك و دروستبونی بێكاری زیاتر.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









