
SNN-
حکومەتی بەریتانیا پلانی داناوە لەمەودوا پرۆسەی پێدانی ڤیزا بۆ ئەو وڵات و ناوچانە قورس بکات کە خەڵکەکانیان زۆر داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا دەکەن.
داتاکانی بەریتانیا ئەوە دەردەخەن، لەنێو 108 هەزار داواکاریی پەنابەریدا کە ساڵی 2024 پێشکێش کراون، 16 هەزار کەسیان بە ڤیزای خوێندن چوونەتە بەریتانیا، دواتر داوای مافی پەنابەرییان کردووە.
بەم هۆکارە، هەفتەی داهاتوو حکومەتی بەریتانیا پلانێکی نوێی بۆ کۆچبەری ئاشکرا دەکات، تێیدا روونی دەکاتەوە چۆن دەیەوێت وابکات کەمتر کۆچبەر بچنە بەریتانیا.
ئەمەش دوای ئەوە هات، حکومەتی ئێستای بەریتانیا، کە بەدەست پارتی کرێکارانەوەیە، بەهۆی بەرز مانەوەی رێژەی هاتنی کۆچبەران لەژێر گوشاری گەورەیهاوڵاتیان و دەنگدەراندایە.
ئەمەش واتا، حکومەتی بەریتانیا دەیەوێت وابکات لەمەودوا، بۆ نموونە ئەگەر “لە عێراقەوە داواکاریی پەنابەری زۆربن، چیدیکە بە ئاسانی ڤیزا نەدرێتە ئەوانەی لە عێراق و باشووری کوردستانەوە دەیانەوێت بە ڤیزا بچنە وڵاتەکەیان.”
شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، ئەم وڵاتە ناسراوە بە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا گەورە و ئایرلەندای باکوور، بە گشتی پێی دەوترێت شانشینی یەکگرتوو یاخود بەریتانیا، وڵاتێکی هەڵکەوتووی باکووری ڕۆژئاوای ئەورووپایە، بەریتانیا لە کەنارەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئەورووپایە کە وڵاتێکی تەواو دابڕاوە لە وڵاتانی چواردەوری و لە هەر چوار لاوە بە ئاو دەورەدراوە کە سنووری ئاوی لەگەڵ زەریای ئەتڵەسی هەیە، تەنها یەک دراوسێی هەیە کە بە وشکانی پێی بگات ئەویش وڵاتی کۆماری ئایرلەندایە.
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









