
SNN-
دوێنی گرژییەکانى نێوان پاکستان و هیندستان زۆرترین پەرەسەندنى بەخۆیەوە بینى و هەردوولا لەسەر سنوورەکان هێرشیان دەکردە سەریەکتر.
بەهۆى گرژییەکان لەگەڵ پاکستان، دەسەڵاتدارانى هیندستان کارکردنیان لە 32 فڕۆکەخانەى مەدەنیی وڵات تا 15ى ئەم مانگە راگرت.
برۆژنامەى تایمز ئۆف ئیندیا، کە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنى لە هیندستانەوە رایگەیاند، دەسەڵاتداران تا 15ی ئایار چالاکییەکانیان لە 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی راگرتووە.
هەروەها دوێنێ ئاژانسى ANI بڵاویکردەوە، ژمارەیەک شارى ویلایەتەکانى بنجاب و راجاستانى هیندستان، کە دەکەونە سەر سنوورى پاکستان، رووبەڕووى هێرش بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بوونەتەوە، بچڕانى تەزووى کارەبا و بیستنى زەنگى ئاگادارکردنەوە و تەقینەوە لە شارەکانى جیسالمیر لە ویلایەتى راجستان و باسانکوت لە بنجاب تۆمارکراون.
هەروەک لە چەندین شار و ویلایەتى دیکەى هیندستان لەڕێى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە چەندین هێرشى هاوشێوە ئەنجامدراون.
ئەمەش لە کاتێکدایەد، هندستان و پاکستان لە ساڵی 1947ەوە دوو شەڕیان لەسەر کشمیر کردووە، کە هەردولا داوای ئەو ناوچەیەک دەکەن و هەریەکەشیان بەشێکی ناوچەکەی کۆنتڕۆڵ کردووە، لە دوای ئاگربەستەوە لە ساڵی 2003 و هەروەها نوێکردنەوەی ئاگربەستەکە لە ساڵی 2021دا، لێدان و رووبەڕوبونەوەی نێوان ئەو دوو وڵاتە زۆر دەگمەن بوو.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









