
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووى ئەمریکا | فۆتۆ: AP
SNN-
لە یەکەمین لێدوانیدا لەسەر ئەو دانوستانانەی کە لە نێوان واشنتن و پەکین دەستیپێکرد، دۆناڵد ترەمپ، وتی، “لە سویسرا دیدارێکی نایابی لەگەڵ چین ئەنجامدراوە.”
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ههژماری تایبهتی خۆی لە بارەی ئەو دانوستانانەی کە لە نێوان واشنتن و پەکین دەستیپێکردووە نوسیویەتی، “زۆر شتمان تاوتوێ کرد و لەسەر زۆر شت ڕێککەوتین، دانوستان لەسەر ڕێستکردنەوەی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان بە شێوەیەکی دۆستانە بەڵام بنیاتنەر کراوە”.
ئاماژهی بهوهشكردووە، دەیانەوێت ببینین، بۆ بەرژەوەندی چین و ئەمریکا چین بەڕوی کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا بكرێتتهوه و لهوبارهیهوه دەڵێت، “پێشکەوتنی گەورە بەدیهاتوە!”.
هەروەها، هێ لیفنگ، جێگری سەرۆک وەزیرانی چین لە جنێڤ لەگەڵ سکۆت بێسانت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا وتوێژی کرد و رایگەیاند، ” هێشتا ئەنجامی خولی یەکەم کە کۆتایی هاتووە، دیارینەکراوە.”
ئەمەش لە کاتێکدایە دیدارەکەی بێسنت لەگەڵ هی لە جنێڤ دوای چەند هەفتەیەک هات لە پەرەسەندنی گرژییەکان کە بووە هۆی بەرزبونەوەی بەرچاوی باجی هاوردەکردن لە نێوان دوو گەورەترین ئابووری جیهاندا، کە 100%ی تێپەڕاند و دانوستانەکان تا درەنگانی نیوەڕۆی دوێنێ شەممە بەردەوام بوون و بە شێوەیەکی بەرفراوان پێشبینی دەکرێت ئهمڕۆ یەکشەممە بەردەوام بن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









