ئەمڕۆ گەڕی چوارەمی گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت

SNN-
ئەمڕۆ گەڕی چوارەمی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەدەچێت، ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرپرسانی ئەمریکی لە پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە نیگەرانن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە عومان، گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت، هاوکات پێشتر هەردوولا رایانگەیاندووە لەو گفتوگۆیانە بەرەوپێشچوون هەبووە، بەڵام هێشتا ناکۆکیی هەیە لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، تاران دەڵێت ئەو بەرنامەیەیان “گفتوگۆ هەڵناگرێت” و نێردەی ئەمریکاش لەو گفتوگۆیانە دەڵێت ئەو پرسە “هێڵی سوورە.”
پێشتر عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاندبوو، “لە گفتوگۆکان بەرەوپێشچوون هەیە و بەشێوەیەکی سرووشتیش ئەگەر ئێمە زیاتر بەردەوام بین، ئەوا راوێژکاری و رەچاوکردن، پێویستیان بە کاتی زیاترە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو پرسانەی لە گفتوگۆکاندا تاوتوێکراون.”
هاوکات، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا و سەرپەرشتیاری شاندی واشنتن لەو کۆبوونەوانە، رۆژی هەینی راگەیاندووە، “دەبێت بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناوببرێن، ئەوە هێلی سوورە، نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت، ئەگەر گفتوگۆکانمان بەرهەمهێن نەبوون، ئێمە بەردەوام نابین و دەبێت رێگەی دیکە بگرینەبەر.”
گفتوگۆکانی ئەم دوو وڵاتە نەیارە لەکاتێکدایە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە سەرەتای ئەم مانگەدا رایگەیاند، پیتاندنی یۆرانیۆمی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران گەیشتووەتە 60٪، ئەمەش لەکاتێکدایە، دروستکردانی چەکی ئەتۆمی پێویستی بە 90٪ی یۆرانیۆمی پیتێندراوە، پسپۆڕانی ئەو بوارەش هۆشداریان داوە بەوەی بۆ گەیشتن بەو رێژەیە، ماوەیەکی کەمت پێویستە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









