نوێترین زانیاری لەبارەی كاركردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی و كردنەوەی بەڕووی شۆفێراندا

SNN-عەلی حەمە سەعید
كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامی هەیە و بە وتەی لایەنە پەیوەندیدارەكان تا ئێستا لە %65ی كارەكانی قۆناغی یەكەمی ئەو پرۆژەیە تەواوبووە، هاوكات لە سێ مانگی داهاتوودا چەند بەشێكی خزمەتگوزاریی شەقامەكە بەڕووی شۆفێراندا دەكرێتەوە.
زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: كاركردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامی هەیە و تا ئێستاش لە كۆی 32 كیلۆمەتری شەقامەكە 15 كیلۆمەتری دوو چین قیركراوە هاوكات بەكۆی گشتیش هەموو 32 كیلۆمەترەكەش چینێك قیركراوە و بەكۆی گشتیش ئێستا نزیكەی لە%65ی كارەكانی پرۆكە بە كۆتا گەیشتووە.
ئاماژە بەوەشكرد، قۆناغی یەكەمی شەقامەكە كە 32 كیلۆمەترە و لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات تا گوندی دەمركان لە ناحیەی عەربەت، هاوكات ئەگەر كاركردن تیایدا بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوامی هەبێت، ئەوا لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا دەتواندرێت هەندێك بەشی خزمەتگوزاری شەقامەكە بە ڕووی شۆفێراندا بكرێتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN وابڕیارە تا مانگی 10ی ساڵی داهاتوودا، سەرجەم كارەكانی قۆناغی یەكەمی پرۆكە بەكۆتا بگەن، بەلام سەرپەرشتیارانی پرۆژەكە لەهەوڵی ئەوەدان پێش ئەو وادەیە بتوانن كارەكانی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەكۆتا بگەیەنن و بەڕووی شۆفێراندا بیكەنەوە.
پڕۆژەی شاڕێی بابان كە بە شەقامی 100 مەتری سلێمانی ناسراوە بەسێ قۆناغ جێبەجێدەكرێت قۆناغی یەكەمی كە 32 كیلۆمەترە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات بۆ گوندی دەمركان لە سنووری عەرەبەت، قۆناغی دوەمیش لە دەمركانەوە دەستپێدەكات بۆ تونێلی پێشڕەو لە سیتەك، قۆناغی سێیەمی پڕۆژەكەش لە تونێلی پێشڕەوەوە دەستپێدەكات بۆ تاسڵوجە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









