بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم: بەهۆی نەبوونی پارەی كاش عێراق بیانوو بە حكومەتی هەرێم دەگرێت

0
245

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ ئەوەی لەمانگەكانی رابردوودا كەمتر لەو بڕە پارەیەمان بۆ بەغدا ناردووەتەوە كە وەك داهاتی ناوخۆ دیاركراوە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق هیچ گرفتێكی نەبووە، بەڵام ئەم مانگە بەهۆی نەبوونی پارەی كاشەوە عێراق بیانوو بە هەرێم دەگرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئێستا بەفەرمی وەزارەتی دارایی عێراق وەزارەتی دارایی هەرێمی لە بوونی هیچ گرفتێگ ئاگادار نەكردووەتەوە، هاوكات ئەو دەنگۆیانەشی باس لەوەدەكگەن كە گوایە عێراق ناڕازییە لەو بڕە داهاتەی كە بۆ عێراق نیردراوەتەوە وەك داهاتی ناوخۆش ئەوەش هەر دەنگۆی ڕاگەیاندنەكانە چونكە بەفەرمی ئەوەشمان پێنەوتراوە لەلایەن عێراقەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر گرفتەكە كەمی ئەو بڕە پارەیە كە لەم مانگەدا وەك داهاتی ناوخۆ ناردومانەتەوە، ئەوا لەمانگەكانی ڕابردووش لەو بڕە كەمتریشمان ناردووە بەڵام عێراق هیچ گرفتێكی نەبووە و پارەی مووچەی ناردووە، بۆیە ئەگەر گرفتەكە كەمی ناردنەوەی داهاتی ناوخۆیە دەبوو، لەمانگەكانی ڕابردوو ئەو داواكاریەیەی هەبێت نەك ئێستا كە چوارمانگە هیچ داواكارییەكی لەو شێوەیەی نەبووە.

ئەوبەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی ئێمە كردوومانە گرفتە سەرەكییەكە نەبوونی پارەی كاشە لەعێراق، هەر ئەمەشە وەزارەتی دارایی عێراق بیانوو بە هەرێم دەگرێت و دەیەوێت كات بكوژێت تا پارەی كاشی دێتە بەردەست پاشان بڕیار بدات لەسەر ناردنی پارە، چونكە لە كۆی 105 تریلیۆن دینار تەنیا 20 تریلیۆن دینار لە بازاڕ و لای حكوومەتی عێراقە، لە 80%ی پارەی كاش لەلایەن هاووڵاتییانەوە هەڵگیراوە و نایخەنە بازاڕەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this