
گەنم و بنەتۆو
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا لە سایلۆكانی هەرێم زیاد لە 300 هەزار تۆن گەنم بوونی هەیە و هاوكات بۆ 10 بەشە ئاردیش پێویستیمان بە 750 هەزار تۆن گەنم هەیە، هاوكات حكومەتی عێراقیش بڕیاریداوە سەرجەم گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە SNNی راگەیاند، لە ئێستادا لە سایلۆكانی هەرێم زیاد لە 300 هەزار تۆن گەنم هەیە كە ئەوەش ڕێژەیەكی زۆر باشە، چونكە بۆ 10 مانگی بەشە ئاردی هاووڵاتیان پێویستیمان بە 750 هەزار تۆن گەنج دەبێت، لەكاتێكدا هێشتا دەستمان نەكردووە بە وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ هەمان ڕووبەری ساڵی ڕابردوو زەوی بە گەنم چێندراوە، هاوكات، ئەمساڵیش گەنمی مەرەشە واتە ئەو گەنمانەی بە ئاودێری دەستكرد بەرهەم هاتوون زیادیكردووە، جۆرەكەشی زۆر باشە، بۆیە لە كەمی گەنم گرفتمان نیە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەمساڵ حكومەتی عیراقی بڕیاریدابوو كە تەنها 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگرێت، بەڵام وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقی بڕیاریداوە كە سەرجەم بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگرێت و لە ئێستادا وەرگرتنی گەنم لە پارێزگاكانی خوارووی عێراق دەستپێكردووە بەڵام هێشتا ئەو پرۆسەیە لە كوردستان دەستپێنەكردووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









