وتەبێژی کۆشکی سپی: دۆناڵد ترەمپ هەفتەی داهاتوو سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

دۆناڵد ترەمپ
SNN-
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، “سەرۆك ترەمپ چاوی لە گەڕانەوە مێژووییەکەیەتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەفتەی داهاتوو سەردانی سعوودیە، قەتەر و ئیمارات دەکات و لەوێ سەرنجی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان دەبێت.”
باسی لەوەشکردووە، هەشت ساڵ لەمەوبەر سەرۆك ترەمپ سەردانی ئەو ناوچەیەی جیهانی کرد و ستراتیژییەی ئاشتی لە ڕێی هێزەوە بۆ سیاسەتی دەرەوە پێشکەش کرد، هەروەها لەو گەشتەیدا سەرۆك ئامانجی خۆی بۆ لەناوبردنی تیر*ۆر و توندڕەوی لە ناوچەکە باس کرد کە لە ماوەی ئیدارەکەیدا بە تێکشکاندنی تەواوەتی دا*عش و واژۆکردنی رێککەوتنامەی ئیبراهیمی، بە سەرکەوتوویی ئامانجەکەی بەدەست هێنا.
وتەبێژی کۆشکی سپی وتیشی، “ئێستا و دوای هەشت ساڵ سەرۆك ترەمپ دەگەڕێتەوە ناوچەکە، تا جەخت لە دیدگای خۆی بۆ رۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی خۆشگوزەران و جێگەی شانازی سەرکەوتوو بکاتەوە، کە تێیدا ئەمەریکا و گەلانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەیوەندییەکی هاریکاریدان و توندڕەوی تێکشکێندراوە و بازرگانی و ئاڵوگۆڕی کولتووری جێگرەوەی بێت.”
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









