سەرەڕای دابەزینی نرخی ئاژەڵ، بەڵام نرخی گۆشت هەر بە بەرزی ماوەتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی ئاژەڵدارانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە نرخی ئاژەڵ بەراورد بە دوو مانگی ڕابردوو زۆر دابەزیوە، بەجۆرێك نرخی كیلۆیەك گۆشتی ئاژەڵ بە زیندەقەپان لە هەشت هەزار دینارەوە بۆ نزیكەی پێنج هەزار دینار دابەزیوە، بەڵام نرخی گۆشتی سور لە بازاڕ بە نزیكی 20 هەزار دینارە.
كەریم ڕەوف، یەكێك لە ئاژەڵدارانی سنوری شارەزوور كە لە مەیدرانی ئاژەڵانی سلێمانی و شارەزوور كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەكات بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون ماوەی دوو مانگە مەیدانی ئاژەڵان چۆڵ بوونی بەخۆیەوە بینیوە، لەگەڵ ئەوەشدا نرخی ئاژەڵ زۆر دابەزیوە، پێشتر نرخی كیلۆك مەڕ بە زیندە قەپان لەسەر و هەشت هەزار دینار بوو بەڵام ئەمڕۆ بە نزیكەی پێنج تا پێنج هەزار و 500 دینارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ نزیك بوونەوە لە جەژنی قوربان، دەنگۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون دێتە ئاراوە، بەڵام ئەمساڵ لە هەموو ساڵەكانی دیكە زیاتر كاریگەری هەبووە لەسەر لاوازكردنی بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ، ئەمەش زیانی لە خاوەن ئاژەڵەكان داوە و ئەگەریشی هەیە زیاتر نرخەكەی دابەزێت.
ئەو ئاژەڵدارە ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای ئەوەی نرخی ئاژەڵ زۆر هەرزان بووە، بەڵام لە گۆشتفرۆشەكانیش نرخی گۆشت هێشتا بە بەرزی ماوەتەوە، ئەوەش پەیوەندی بەوەوەهەیە كە بازاڕی گۆشتفرۆشەكانیش زۆر لاواز بووە و خواست لەسەر كڕینی گۆشت كەمیكردووە، بۆیە قەسابەكانیش ئەگەر پێشتر لە ڕۆژێكدا چوار سەر ئاژەلیان سەر بڕیبێت ئێستا یەك سەر تا دوو سەر سەر دەبڕن، بۆیە ئەوانیش مەسرەفی كرێ دوكان و كارەبا و خزمەتگوزارییان لەسەرە و ناچارن بەهۆی ئەوەی فرۆشیان كەمبووەتەوە نرخەكان وەك خۆی بهێلنەوە بۆ ئەوەی مەسرەفەكەیان بۆ بمێنێتەوە، بۆیە ئەگەر خواستت لەسەر گۆست زۆر بێت و نرخی ئاژەڵی زیندووش هەروا هەرزان بێت دەبێت قەسابەكانیش نرخەكان هەرزان بكەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








