سبەی دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت، SNNناوی ئەو شوینانە بڵاو دەكاتەوە سبەی مووچە وەردەگرن

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای گەیشتنی 959 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی چوار، وابڕیارە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی چوار بڵاو بكاتەوە، هاوكات سبەی چوار شەممەش مووچەی چەند شوێنێك دابەشدەكرێت و لەماوەی پێنج ڕۆژیشدا مووچەی سەرجەم شوێنەكان دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە ئیستادا وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئەوەیە كە هەر ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی چواری سەرجەم وەزارەتەكان بڵاو بكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی چوارشەممە مووچەی هەریەكە لە خانەنیشنی سەربازی، كەسوكاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، خاوەن پێداویستی تایبەت و كەسوكاری شەهیدان و بەركەوتوانی چەكی كیمیایی دابەشدەكرێت.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە بۆ مووچەی مانگی چوار بڕی چوار ملیار دینار زیاتر نێررداوە بەراورد بە مووچەی مانگی سێ، هاوكات زیاتر لە هەزار و 500 خانەنشینی نوێ لەگەڵ مووچەی مانگی چوار مووچە وەردەگرن
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









