وردەكاری وادەی بەڕێكەوتنی یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم بەرەو سعودییە

حاجیانی سعودیە| فۆتۆ: وەزارەتی حەج و عەمرە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات ئەمساڵ پێنج هەزار و 136 كەس لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم دەچنە سعودییە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، ڕۆژی هەینی یەكەم كاروانی حاجیان لە پارێزگاكانی هەڵەبجە و سلێمانی بەڕێگای وشكانی بەڕێدەكەون.
كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: هەموو ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێكردنی یەكەم كاروانی حاجیانی ئەمساڵ لە 16ی ئەم مانگەوە كۆتایی هاتووە، بەجۆرێك ڕۆژی هەینی بەڕێگای وشكانی حاجیانی پارێزگاكانی هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەڕێدەكەون بۆ سعودییە هەموو خزمەت گوزارییەكیان بۆ دابینكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی 17ی ئەم مانگەش حاجیانی هەولێر و دهۆك و ئیدارەكانی سۆران و زاخۆ، بەڕێگای وشكانی بەڕێدەكەون، هاوكات ڕۆژی 19ی ئەم مانگەش یەكەم كاروانی حاجیان بەڕێگای ئاسمانی لە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەمساڵ پێنج هەزار و 136 كەس لە هەرێمی كوردستانەوە فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن، لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو چوار هەزار و 685 كەس بوون.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، تێچووی حەج بەڕێگای وشكانی بریتی دەبێت لە پێنج ملیۆن و 500 هەزار دینار، هاوكات بەڕێگای ئاسمانیش هەر حاجییەك بڕی حەوت ملیۆن دینار وەرگیراوە، هاوكات حكومەتی هەرێمیش بڕی چوار ملیار دیناری بۆ پاڵپشتی حاجیان تەرخانكردووە ئەگینا پارەكە زیاتر دەبوو لەسەر حاجیان، هاوكات ئەمساڵیش ڕێگە نادرێت بە ڤیزای ساڵی حەج ئەنجام بدرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









