نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشكردنی دوو مووچە بەر لە جەژنی قوربان

0
2338

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دیارینەكراوە، بەڵام لە هەندێك لە ڕاگەیاندنەكانەوە باس لەوەدەكرێت پێش جەژنی قوربان دوو مووچە دابەشدەكرێت، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمیش ئەوە بە ئەستەم دەزانێت و هۆكارەكەشی ئاشكرا دەكات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، ڕاستە لە ئێستادا هیچ گرفتێكی لیستی مووچەی مانگی چوار نییە و میزان موراجەعە و داهاتیی نانەوتیش ڕەوانەی بەغدا كراوەتەوە و تەنها ئەوە ماوە فەرمان بە خەرجكردنی پارە بكرێت بۆ مانگی چوار، بەڵام بۆمانگی پێنج كاتی زۆر زیاترمان پێویست دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەدڵنیاییەوە پێش جەژن مووچەی مانگی چوار دابەشدەكرێت، بەلام بۆ مووچەی مانگی پێنج بەر لە جەژنی قوربان زۆر ئەستەم دەبێت، ئەوەش بەهۆكاری ئەوەی ئەگەر هەفتەی داهاتووش دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی وچوار، ئەوا دوو هەفتە زیاترمان دەوێت تا جارێكی دیكە لیستی مووچە و میزان موراجەعە ئامادە دەكرێتەوە و ڕەوانەی بەغدا دەكرێتەوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی دابەشنەكردنی دوو مووچە بەرلەجەژن ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم ناتوانێت بەو خێڕاییە داهاتی نانەوتی بەو بڕە زیادەیە ڕەوانە بكات كە وەزارەتی دارایی عێراق داوایكردووە لە سەروو 80 ملیار دیناربێت، هاوكات عێراق بۆخۆشی كێشەی نەختینەی پارەی هەیە و تا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی خۆی خەرج نەكات پارە بۆ هەرێم نانیرێت، سەرەڕای ئەوەش ڕۆژی 6/6 جەژنی قوربانە، بۆیە پێدەچێت بتوانن بۆخۆیان پێش جەژن مووچە دابەشبكەن، بەلام بۆ هەرێم زۆر ئەستەمە بتوانن لەماوەی دوو هەفتەدا بڕی نزیكەی دوو تریلیۆن دینار ڕەوانەی هەرێم بكەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this