
مووچە
SNN-
نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند: دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دوادەکەوێت و واتا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ڕوژانی دووشەممە و سێشەممە.
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، لە دوای بڵاوکردنەوەی خشتەی مووچەی مانگی چوار پەیوەندەی بەوەزارەتی داراییییەوە کردووە لەسەر ماف و شایستەی مامۆستایانی گرێبەست، بۆ ئەوەی موچەی مامۆستایانی گێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی وەڵامیان داوەتەوە کە ناتوانن موچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەت دابەش بکەین دەکەوێتە دوای موچەی وەزارەتەکان واتا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ڕوژانی دووشەممە و سێشەممە .
دەشڵێت:”هەرچەندە نووسراوی فەڕمی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران هەیە کەئیمزای (د. ئومێد سەباح) ی سەرۆکی دوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە بۆ دابەشکردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە ، بەڵام وەزارەتی دارایی پێیان ڕاگەیاندین بەهۆی زۆن و خراپ کۆکردنەوەی داهات نەمانتوانیووە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین”
ئەوە لەکاتێکدایە لە مانگی چوار د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم نووسراوی فەڕمی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کرد بۆ دابەشکردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە ، بەڵام تا ئێستا نووسراوەکە وەڵام نەدراوەتەوە.
سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 12ی مامۆستایانی گرێبەست وتیشی: قسەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی کردووە کە دابەشبکرێت، چونکە مووچەکەمان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، بەڵام پێیان ڕاگەیاندوون هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەران هی ئێوەش ناتوانین دابەشی بکەین، ئێمەش وەکو نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست داوامان کردووە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت بۆ ئەم مەبەستە لەسەرخەتین لەگەڵ وەزارەتی دارایی و پەروەردە ..
ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست 38هەزار مامۆستایە و مووچەی مانگانەیان لەنێوان 400_500هەزارە و کۆی گشتی مووچەی مانگایەیان 18 ملیار دینارە .
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









