سودانی:عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیلدا بنێت یان پەیمانی ئاشتی لەگەڵدا واژۆ بکات

محەمەد شیاع سودانی
SNN-
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەی پابەندە بە سەپاندنی پرەنسیپی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت و رەتکردنەوەی هەر چەکێک لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان و دەشڵێت:عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیلدا بنێت یان پەیمانی ئاشتی لەگەڵدا واژۆ بکات.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ كەناڵی “سکای نیوز عەرەبیە” رایگەیاند:ماوەی دوو دەیە روبەروی تیرۆر بووینەوە، ئەمڕۆش کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانمان، لە رێی نەخشە رێگایەکی یاسایی و سیاسی و ئەمنییەوە، کە ئامانج لێی سنوردارکردنی چەکە تەنها لە دەستی دەوڵەتدا.
سودانی لەبارەی هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل وتیشی: عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیلدا بنێت یان پەیمانی ئاشتی لەگەڵدا واژۆ بکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە پابەندبونی وڵاتەکەی بە هەڵوێستی جێگیری عەرەبی سەبارەت بە پرسی فەلەستین کردەوە، وێڕای ئەوەی مەسەلەی ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل، لە عێراق بە یاسا قەدەغەكراوەو بە تاوانناسێنراوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









