وردەكاری بڕ و نرخی كارەبای 24 كاتژمێری، ماڵێكی ئاسایی مانگانە چەند پارەی كارەبایان بۆ دێتەوە؟

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، نرخی كارەبای 24 كاتژمێری دیاریكرا كە لە 72 دینارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە بڕی 350 دینار، هاوكات شارەزایەكی بواری كارەبا و میكانیك وردەكاری بڕی بەكارهێنانی كارەبا و نرخەكەی لەسەر هاووڵاتیان ڕووندەكاتەوە.
ئیبراهیم عەبدولكەریم، شارەزای بواری كارەبا و میكانیك بە SNNی ڕاگەیاند: بڕی یەك ئەمپێر كارە با ئەگەر ڤۆڵتییەی كارەبا 220 بێت ئەوا یەك ئەمپڕ كارەبا یەكسان دەبێت بە 220 ڤۆڵت، بەڵام كارەبای هەرێم بە زۆری لە نێوان 190 تا 210 ڤۆڵتیەدایە، بەگشتی ئەمپێرێك كارەبا دەكات 220 وات و دوو ئەمپێریش دەكاتە 440 وات كارەبا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم پەسەندی كردووە بەجۆرێكە ئەگەر ماڵێك لە مانگێكدا 400 وات بەكار بهێنن كە دەكاتە نزیكی دوو ئەمپێر ئەوا دەبێت مانگانە نزیكی 30 هەزار دینار بدەن، بەڵام هیچ ماڵێك نییە بەم وەرزی هاوینە بتوانێت بە دوو ئەمپێركارەبا پێداویستییەكانی پڕبكاتەوە، بەڵكوو ئەگەر ماڵێكی ئاسایی تەنها ئامێرێكی ساردەكەرەوە، لەگەڵ بەفرگرێك و تیڤییەك و چوار گڵۆپ كار پێبكەن، ئەوا پێویستیان بە بڕی چوار تا پێنج ئەمپێر كارەبا هەیە، ئەوكاتە كرێی مانگانەیان لە نێوان 65 تا 75 هەزار دینار دەبێت.
ئەو شارەزایەی بواری كارەبا ئەوەشی ڕوونكردەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی ئەنجومەنی وەزیران پەسندیكردووە، هەتا بڕی بەكارهاتووی كارەبا زیاتر بێت ئەوا نرخەكەشی زیاتر لەسەر هاووڵاتیان دەكەوێت، بەجۆرێك ئەگەر ئەگەر هاوبەشێك مانگانە شەش ئەمپێر بۆ دە ئەمپێر كارەبا بەكاربهێنێت. دەبێت لە نێوانی 110 هەزار دینار بۆ 220 هەزار دینار بدات، ئەوەش نرخی زۆرە لەوەی ئێستا هاووڵاتیان بە مۆلیدە و كارەبای نشتیمانی دەدەن.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









