دوای ئەحمەد شەرع، سەرۆکی وڵاتێکی دیکەش بەشداری لوتکەی عەرەبی لە بەغدا ناکات

SNN-
رۆژنامەی ‘ئەللیوا’ـی لوبنانی رایگەیاند، “ڕۆژی هەینی، نەواف سەلام، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی لوبنان بە سەرۆکایەتی شاندێک ڕۆژی هەینی سەردانی عێراق دەکەن، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە ڕۆژی شەممە، 17ی ئایار لە بەغدا بەڕێوە بچێت.”
ئاماژەی بەوەشکراوە، جۆزێف عۆن بەهۆی سەردانەکەی بۆ ڕۆما بەشداری لوتکەی عەرەبی ناکات، چونکە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 18ی ئایار، بەشداری لە ئاهەنگی دەستبەکاربوونی پاپای نوێی ڤاتیکان لیۆی چواردەم بکات.
باس لەوەشکراوە، “جۆزێف عۆن، پێشتر بەشداری لە لوتکەی بەپەلەی عەرەبی ئەم دواییەی قاهیرە کردبوو، بەڵام هیچ پرسێکی نوێی بەرچاو سەریهەڵنەدا کە پێویستی بە بەشداریکردنی هەبێت لە لوتکەی بەغدا، بۆیە لەگەڵ سەلام ڕێککەوتووە کە نوێنەرایەتی لوبنان بکات لە لوتکەکەدا.”
ئەمەش لە کاقتێکدایە، ئەوەش لە کاتێکدایە، عێراق لە رابردوودا سێجار میوانداریی لوتکەی عەرەبیی کردووە، کە میوانداریەکان لە ساڵانی، 1978، 1990، 2012، لوتکەی ئەمساڵیش 34مینی وڵاتانی عەرەبییە، کە عێراق میوانداریی دەکات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێششەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









