
ئاگرکەوتنەوە
SNN-عیماد جەباری
ئاگرێکی گەورە لە کێڵگەیەکی غازی رۆژئاوای کەرکوک کەوتەوەتەوەو مەترسی کەوتوەتە سەر کێڵگەی نەوتی هاڤاناش.
سەرچاوەیەک لەکۆمپانیای نەوتی باکور بە snnی راگەیاند: لەنێو کێڵگەی غازی ژمارە ( AB1) ئاگر لە حەوزی نەفتە کەوتوەتەوە ( پاشماوەی نەوتی خاو) و بەهۆیەوە تەشەنەی کردوە بۆ پوش و پاوەنی سنورەکە.
وتیشی، “ئەو شوێنەی ئاگرەکەی لێکەوتوەتەوە کەوتوەتە بەرامبەر یەکەی سارلو و نزیک گوندی پەڵکانەیە لەسنوری قەزای دوبزە”.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، تیمەکانی بەرکری شارستانی و ئاگر کوژێنەوەی نەوتی باکور هەوڵەدەن سنوری ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەن چونکە لەئەگەری تەقاندنەوەی ئەو کێڵگە غازیە مەترسی گەورە دەکەوێتە سەر کێڵگەی هاڤانا.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









