“ئه‌گه‌ر كورد وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه وه‌ربگرێت عێراق ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ى هاوكێشه جیهانییه‌كان”

فوئاد حسێن، كاندید بۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق | فۆتۆ: IBBC
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانتارێكى عێراق رایگه‌یاند: وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن كورده‌وه به واتاى ئه‌وه‌ده‌ێت كه حكومه‌ته‌كه‌مان ده‌ده‌ینه ده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ى هاوكێشه جیهانییه‌كان.
ئەمڕۆ ناوی کاندیدی ئەو حەوت وەزارەتەی عێراق کە وەزیریان بۆ دیاری نەکراوە گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە شەممە دەنگیان لەسەر بدرێت، له پشكى كورد كه هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و داده، هه‌ریه‌كه له فوئاد حسێن، وه‌زیرى پێشووى دارایی عێراق بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە له پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، حاکم سالار بۆ پۆستی وەزیری داد، له پشكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان كاندید كراون.
له‌دواى ئاشكرابوونى ناوه‌كان حه‌سه‌ن سالم، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى سادیقون له په‌رله‌مانى عێراق ره‌خنه‌ى تووندى له كاندید كردنى فوئاد حسێن گرت و ده‌ڵێت: “پێشكه‌شكردنى جانتاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق واته حكومه‌تى فیدراڵى ده‌ده‌ینه ده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێم، عێراق ده‌كه‌ینه ده‌ره‌وه‌ى هاوكێشه‌كان”.
حه‌سه‌ن سالم ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئێمه ئه‌زموونى پێشووترمان هه‌یه كه ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌لاى كورد بووه، وه‌زیره‌كه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى له‌به‌رچاوگرتووه و به‌رژه‌وه‌ندى و چاكه‌ى حكومه‌تى فیدراڵى پشتگوێ خستووه”.
هۆشیار زێبارى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ساڵى 2003 بۆ 2014 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “له ده‌رئه‌نجامى ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى كه وه‌زیره‌كانى كورد هه‌یانه عێراق بووه وڵاتێكى وهلاكهوتوو پڕ قه‌یران كه كێشه‌ى له‌گه‌ڵ جیهانى ده‌ره‌وه هه‌یه”.
فوئاد حسێن، وه‌زیرى پێشووى دارایی عێراق كه ئێستا كاندیده بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى كورد كه پێشتر له‌لای شیعه‌كانه‌وه زۆرترین ناكۆكى له‌سه‌رى هه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌یتوانى له پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق كه بۆى كاندید كرابوو ده‌نگى ته‌واوه‌تى بهێنێت و به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌یدا سه‌ربكه‌وێت، دواتر كه بووه وه‌زیرى دارایی عێراق له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه به تۆمه‌تى “رێگه‌نه‌دان به پێداچوونه‌وه به هه‌ژمارى كۆتایی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم”، له دادگاى فیدراڵى سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر تۆماركرا.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









