672 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق تۆماركران

کارمەندێکی تەندروستی له تاقیگه‌یه‌كى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق رایگه‌یاند: له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 672 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون، له به‌رامبه‌ردا 243 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 15 كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، “672 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركراون به‌مشێوه‌یه: 363 حاڵه‌ت له به‌غدا، 18 حاڵه‌ت له نه‌جه‌ف، 28 حاڵه‌ت له به‌سره، 57 حاڵه‌ت له سلێمانى، چوار حاڵه‌ت له هه‌ولێر، 50 حاڵه‌ت له كه‌ربه‌لا، 31 حاڵه‌ت له واست، 11 حاڵه‌ت له كه‌ركوك، 10 حاڵه‌ت له دیاله، 18 حاڵه‌ت له بابل، 42 حاڵه‌ت له میسان، شه‌ش حاڵه‌ت له دیوانیه، 12 حاڵه‌ت له زیقار، 19 حاڵه‌ت له موسه‌ننا، یه‌ك حاڵه‌ت له ئه‌نبار و دوو حاڵه‌ت له سه‌ڵاحه‌دین”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “243 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه: 157 كه‌س له به‌غدا، سێ كه‌س له نه‌جه‌ف، 16 كه‌س له به‌سره، دوو كه‌س له هه‌ولێر، پێنج كه‌س له دهۆك، سێ كه‌س له دیاله، 32 كه‌س له كه‌ربه‌لا، دوو كه‌س له كه‌ركوك، 10 كه‌س له واست، یه‌ك كه‌س له میسان، دوو كه‌س له دیوانیه، حه‌وت كه‌س له موسه‌ننا و سێ كه‌س له سه‌ڵاحه‌دین”.
به‌هۆى ئه‌و رێژه به‌رزه‌ى تووشبووان كه ئه‌مڕۆ تۆماركرا رێژه‌ى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق گه‌یشته 8 هه‌زار و 840 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش 4 هه‌زار و 338 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، له ئێستادا 4 هه‌زار و 231 تووشبوو بوونى هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌كان و 50 تووشبوو بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره، هاوكات ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 271 كه‌س.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









