بۆ دابینکردنی دوو ساڵ کارەبا عێراق 400 ملیۆن دۆلاری بە ئێراندا

وێنەی رێککەوتنەکەی ئێران و عێراق
SNN
رەزا ئەردەکانیان، وەزیری وزەی ئێران دوێنێ گەیشتە بەغدا و لەگەڵ وەزیری کارەبای عێراق کۆبووەوە، رایگەیاند :”رێککەوتنێکمان لەگەڵ عێراق واژۆکرد، بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ ئەو وڵاتە لە ساڵی 2020 و 2021″.
عێراق و ئێران رێککەوتنێکی دوو ساڵییان لەبارەی کارەبا واژۆکرد، بەپێی رێککەوتنەکە ئێران بۆ ماوەی دوو ساڵ کارەبا بۆ عێراق دابیندەکات.
وەزیری وزەی ئێران ئاشکرای کرد “بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق، نیوەی پارەکە کە 400 ملیۆن دۆلاربوو، لەماوەی ئەو گەشتەمان درا”.
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مانگی رابردوو ئاشکرای کرد، ئەمریکا بۆ ماوەی 120 رۆژ رێگە بە عێراق دەدات کارەبا لە ئێران بکڕێت، ئەمەش وەکو یارمەتییەکە بۆ ئەوەی حکومەتی نوێی عێراق سەرکەوتوو بێت و کارەکانی راپەڕێنێت.
ئەردەکانیان هەروەها رایگەیاند بەغدا و تاران پلانیکیان داڕشتووە و بەپێی پلانەکە، لەماوەی سێ ساڵدا کەرتی کارەبا لە عێراق لەلایەن کەرتی تایبەتی ئێرانەوە دەبووژێنرێتەوە.
بەگوتەی وەزیرە ئێرانییەکە “هەفتەی داهاتوو دوو شاندی هونەری و شارەزای ئێرانی سەردانی عێراق دەکەن بۆ ئەوەی دوو رێککەوتنی گرنگ واژۆبکەن، بۆ چاککردنەوەی تۆڕی کارەبا و چاککردنەوەی ئامێرەکانی کارەبا”.
رێککەوتنەکە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە ساڵی 2018 لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە، کە ساڵی 2015 واژۆکرابوو و دووبارە سزاکانی بەسەر ئێران سەپاندەوە، بەو پێیەش وڵاتان ناتوانن وزە لە ئێران بکڕن، بەڵام بەهۆی دۆخی تایبەتی عێراق، ئەمەریکا بۆ ماوەیەکی کاتی رێگەی بە عێراق داوە وزە لە ئێران بکڕێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








