لەبارەی ئەو فەرمانبەرانی مووچەكەیان دوو ملیۆن دینار زیاترە بڕیارێكی نوێ دەركرا

پارەی 25 هەزاری عێراقی
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەبەوەدەكات، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریداوە هەر فەرمانبەرێك مووچەكەی لە دوو ملیۆن دینار زیاتربێت بەشەخۆراكی مانگانەی دەبڕدرێت، لەكاتێكدا پێشتر هەر فەرمانبەرێك مووچەكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار بۆ سەرەوە بووایە بەشە خۆراكەی دەبڕدرا.
مەریوان هادی، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریداوە كە هەر فەرمانبەرێك مووچەكەی لە دوو ملیۆن دینار كەمتر بێت، بەشەخۆراكی نابڕێت، بەڵام بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، ئەگەر مووچەكەی لە سەرووی دوو ملیۆن دینار بێت بەشە خۆراكەكەی دەبڕێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر هەر فەرمانێك مووچەكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار بە سەرەوە بووایە بەشە خۆراكی دەبڕدرا، بەڵام دواتر دەستكاری ئەو بڕە كراوە و زیاد كراوە ئێستا ئەوەی مووچەكەی لە دوو ملیۆن دینار زیاتر بێت، بەشەخۆراكەكەی دەبڕێت.
بەشەخۆراكی مانگانە بۆ هەر كەسێك ئەمانەیە؛ 3 كیلۆ برنج، 9 كیلۆ ئارد، كیلۆیەك شەكر، لیترێك رۆنی شل و نیو كیلۆ لە جۆرەكانی پاقلەمەنی، نیو كیلۆ دۆشاوی تەماتە.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









