
وشکەساڵی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەرپرسانی هەولێر بەهۆی كەمبارانی و كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی ژێرزەوی لە سنوورەكە، بڕیاریانداوە كە لەمساڵدا چاندنی گەنمەشامی لە سنووری هەولێر قەدەغە بكەن، بەتایبەت لەو زەویانەی كە بە ئاوی ژێرزەوی كاری كشتوكاڵی تێدا دەكرێت.
سەمیر مەحموود، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری كشتوكاڵی لە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: بە بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و لە پێناو پاراستنی ئاوی ژێر زەوی و چاندنی بەهۆی كەمبارانی ئەم ساڵەوە بڕیاردراوە كە ئەمساڵ چاندنی گەنمە شامی قەدەغە بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكە ئەو بەرهەمانەی گەنمەشامی دەگرێتەوە كە بە ئاوی ژێرزەوی ئاو دەدرێن، بەڵام ئەوانەی بە ئاوی سەرزەوی، وەك ئاوی رووبار، كانی و بەنداوەكان ئاو دەدرێن، ئاساییە و رێگەپێدراوە، مەبەستش لەو بڕیارە پاراستنی ئاوی ژێر زەوییە كە بەهۆی كەمبارانی ئەم ساڵ ئاستی ئاو زۆر دابەزیوە.
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری كشتوكاڵی لە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ساڵ لە سەنتەری شاری هەولێر بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، 150 میلیمەتر كەمتر باران باریوە، لە ناوچە دەشتاییەكانیش ڕێژەكە زۆر كەمترە لە ساڵی ڕابردوو، بۆیە پێویستە ئاوی ژێرزەوی بپارێزین.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









