پرۆژەی ڕووناكی، ئۆتۆمبێلی كارەبایی “تێسلا” لە شانازییەوە دەكاتە بارگرانی بۆ خاوەنەكانیان

Tesla cars
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی دیاریكردنی نرخی كارەبای 24 كاتژمێری كاردانەوەی زۆر بەدواخۆیدا هێناوە و هاووڵاتیان و پیشەوەران و چین و توێژە جیاوازەكان پێیان وایە نرخەكەی زۆرە، لەهەمان كاتیشدا ئەم نرخانە دەبنە بارگرانی زیاتر بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان، چونكە بەگوێرەی ئەو نرخانەی بۆ كارەبا دانراون بارگاویكردنەوەیان زۆر زیاتر دەكەوێت لەو ئۆتۆمبیلانەی بە بەنزین كاردەكەن.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNئەو ئەگەر ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی جۆری تێسلا بە نمونە وەربگرین، كە تەنها خاوەن دوو باترین بۆ كارپێكردن و جوڵەی ئۆتۆمبێلەكە ئەگەر لە حاڵەتێكدا ئەو دوو باترییەی ئۆتۆمبێلە خاڵی بووببنەوە لە وزە، ئەوا پێویشتیان بە 500 بۆ 700 كیلۆوات دەبێت بۆ بارگاویكردنەوەیان كە دەكاتە 32 بۆ 40 ئەمپێر كارەبا، هاوكات پێویستیشی بە 8 بۆ 12 كاتژمێر دەبێت بۆ پڕكردنەوەی باترییەكان گەر بە تەواوەتی بەتاڵ بووبێتەوە.
بەگوێرەی ئەو نرخەی كە ئێستا حكومەت دیاریكردووە كەمترین نرخ 72 دینار و زۆرترینیش 350 دینارە بۆ كیلۆواتێك، بەوجۆرەش بۆ بارگاویكردنەوەی ئۆتۆمبێلێكی تێسلا كە تەنها دوو باتری هەبێت ئەوا بۆ 35 ئەمپێر دەبێت بڕی 490 هەزار دینار بدات تەنها بۆیەك جار بارگاویكردنەوە، ئەگەر لە مانگێكیشدا چوار جار ئۆتۆمبێلەكەی بارگاوی بكاتەوە ئەوا دەبێت بڕی یەك ملیۆن و 960 هەزار دینار بدات بە پارەی كارەبا بۆ بارگاویكردنەوەی باترییەكانی.
هەرلە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە، هەندێك جۆری دیكەی ئۆتۆمبێلی تێسلا هەیە وەک (سایبەر ترەک- تێسلا) كە خاوەن چوار باترین، ئەمانەش قەبارەیان گەورەیە و پێویستیان بە بڕێكی زیاتر لە كارەبا و كاتێكی زۆرتریش دەبێت بۆ بارگاویكردنەوەیان، كە بە گشتی بۆ ئەو چوار باترییە تەنها بۆ جارێك دەبێت بڕی 980 هەزار دینار بداتەكارەبا و ئەگەریش لە مانگێكدا چوار جار بارگاوی بكاتەوە دەبێت بڕی سێ ملیۆن و 920 هەزار دینار بداتە پارەی كارەبای پرۆژەی ڕووناكی.
ئەم بەدواداچوونەوەی SNN پشتی بە داتا فەرمییەکانی کۆمپانیای تێسلا بەستووە، کە ئۆتۆمبێلەکانیان پێویستی بە چەند کیلۆوات کارەبا و چەند کاتژمێر کارەبا هەیە بۆ بارگاویکردنەوەی باترییەکانی، هەروەها بەراود بەو ژمارانە کراوە کە وەزارەتی کارەبا بە فەرمی لە پرۆژەی رووناکی یاخود کارەبای 24کاتژمێرییەوە بڵاویکردوونەتەوە.
ئێمە دەبێت ئەوەش لە یاد نەکەین کە ئەم جۆرە بارگاویکردنەی ئۆتۆمبێلی تێسلایانە تەنیا، ئەو جۆرە دەگرێتەوە کە لە ماڵەوە شەحنی دەکرێتەوە، بەڵام لە دەرەوە وێستگەی تایبەتی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبای هەیە کە بە ماوەی 45 خولە ئۆتۆمبێلەکە شحن دەکاتەوە، بەڵام هێز و وزەی ئەو کارەبایە زۆر زیاترە کە لە دەرەوە شەحنی دەکاتەوە وەک ئەوەی کە لە ماڵەوە هەیە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









