سبەینێ بەغداد لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و لوتکەی گەشەپێدان بەڕێوەدەبات

SNN-
سبەینێ بەغدادی پایتەختی عیراق لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و لوتکەی گەشەپێدان بەڕێوەدەبات و چاوەڕوان دەکرێت سەرکردەی زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی تیایدا بەشدار بن.
سبەینێ شەممە 17-5-2025، بەغداد بە دروشمی “پایتەختی شارستانیەت پێشوازی لە براکانی دەکات” خولی 34ی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و خولی 5ی لوتکەی گەشەپێدان بەڕێوەدەبات.
لوتکەی سبەینێی وڵاتانی عەرەبی لەژێر ناوی “دیالۆگ و هەماهەنگی و گەشەپێدان” دەبێت و بڕیارە هەریەک لە پرس و ئاڵەنگارییە سیاسی و ئابورییەکانی ناوچەکە و پرسی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر مێزی گفتوگۆ بن.
لوتکەی وڵاتانی عەرەبی ئەو کۆنفرانسەیە کە سەرۆک و سەرکردە باڵاکانی وڵاتانی عەرەبی و چەندین رێکخراوی گەورەی تێدا بەشدارن و گفتوگۆ لەبارەی پرسی سیاسی و ئەمنی و سەرجەم پرسە گەرمەکانی ناوچەکە دەکەن و چەندین بڕیاری تێدا دەدرێت.
لوتکەکە تەمەنی 79 ساڵە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1946 یەکەم لوتکەی وڵاتانی عەرەبی ئەنجامدرا و لە ساڵی 2000یشەوە بەشێوەیەکی ساڵانە هەر جارە و لە وڵاتێک ئەنجام دەدرێت، بەغداد بە درێژایی ئەو 79 ساڵە تاوەکو ئێستا سێ جار میوانداری لوتکەکەی کردووە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









