وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستە نەوتییەکەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان رەتدەکاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق
SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا، گرێبەستە نەوتی و غازییەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان رەتدەکاتەوە و بە کارێکای نایاسایی دادەنێت.
وەزارەتی نەوتی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئایار، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، وەک ئەوەی لە میدیاکاندا بڵاوبووەتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەستاوە بە ئەنجامدانی چەندین گرێبەستی وزە، کە بەهاکەی دەیان ملیار دۆلارە، بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراقی و حکومەتی ناوەندی، کە ئەم کارە پێشێلکردنی یاسا و مافە دەستوورییەکانی عێراقە.
هەر لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتوە، بە تەواوەتی ئەم گرێبەستانەی حکومەتی هەرێم لە بوارەکانی وزە لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان رەتدەکاتەوە، کە لە کێڵگەکانی غازی “تۆپخانە” و “میران” لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراوە، تەواوی ئەو گرێبەستانەشی کە ئەنجامدراوە، هیچ مافێکی یاسایی نییە و بەتاڵە، بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراقی.
وەزارەتی نەوتی عێراقی لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا ئەوەش رووندەکاتەوە، سەرەرای پێویستییەکانی عێراق، بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی غازدا، تا دواتر سودی لێ وەربگیرێت بۆ وزەی کارەبا، بەڵام ئەو گرێبستانەی کە حکومەتی هەرێم ئەنجامیداوە تەواو پێچەوانەی یاسایە، چونکە سەرچاوە سروشتییەکانی عێراق مافی هەموو گەلی عێراقە، ئەنجامدانی هەر گرێبەستێکیش دەبێت لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە ئەنجام بدرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









