“ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران”

ئێران و ئیسڕائیل
SNN-
ئیسرائیل بە بێ گەڕانەوە بۆ ئەمریکا خۆی بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئامادە دەکات و بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکانیش مەترسییان لە تەشەنەنەکردنی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
کەناڵی سی ئین ئێن لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان زانیاری نوێی دەستکەتووە کە ئاماژە دەدەن بەوەی ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئامادە دەکات.
بەڵام تا ئێستا یەکلانەبووەتەوە کە بەرپرسانی ئیسرائیل بڕیاری کۆتاییان لەسەر ئەنجامدانی هێرشەکە داوە یان نا.
سەرچاوەیەکی ئیسرائیلیش بە کەناڵەکەی ڕاگەیاندووە کە وڵاتەکەی “ڕێککەوتنێکی خراپ” لەگەڵ ئێراندا قبوڵ ناکات، بۆیە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بەتەنها گورز لە ئێران بوەشێنێت.
بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییانە لە کاتێکدایە کە ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەوڵ دەدات ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا بکات.
چەند بەپرسێکی ئەمریکیش ڕایانگەیاندووە، وەشاندنی گورزێکی تاکلایەنەی لەوجۆرە دەرچوونێکی ئاشکرایە لە سیاسەتی ترەمپ و پێدەچێت ببێتە هۆی دروستبوونی ململانێیەکی فراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسە ئەمریکییەکان ئاماژەیانداوە بەوەی تا ئێستا بەڵگەیەکی ڕوون نییە لەسەر ئەوەی سەرکردایەتی ئیسرائیل بڕیاری کۆتایی لەسەر هێرشەکە دابێت.
چاوەڕوان دەکرێت بڕیارەکەی ئیسرائیلیش تا ڕادەیەکی زۆر لەسەر هەڵسەنگاندنی ئەنجامی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و ئێران بوەستێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









