“ئەو دوو کۆمپانیا ئەمریکییەی مەسرور بارزانی واژووی لەگەڵ کردن تەنیا لە هەرێم کاردەکەن”

گرێبەستەکەی مەسرور بارزانی
SNN
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم واژوو لەگەڵ بە ناو دوو کۆمپانیای ئەمریکی ناوەکانی HKN energy و Western Zagros، دەکات، رۆژنامەنوس رێبوار حەمەلاو ئەحمەد، ئەوە ئاشکرا دەکات کە ئەوو دوو کۆمپانیا ئەمریکییە لە راستیدا تەنیا لە هەرێم کار دەکەن و هیچ پاشخانێکی کاریان لە وڵاتانی دیکە نییە.
رێبواری رۆژنامەنوس ئەوە رووندەکاتەوە و دەڵێت، 110 ملیار دۆلار! هێندە ژمارەیەکی گەورەیە کە دەتوانێت سەرنجی زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکان بەرەو خۆی رابکێشێت! بە تایبەت لە گرێبەستێکدا کە پشکی گەورە بۆ کۆمپانیاکە بڕوات, بۆچی ئێکسۆن مۆبڵ، شیڤرۆن، کۆنۆکۆفیلیپس و زەبەلاحەکانی دیکەی وزەی ئەمریکا ئەم گرێبەستە چەورانەیان وەرنەگرت.
دەشڵێت، راگەیاندنی دوو گرێبەستی حکوومەتی هەرێم و بە ناو “دوو کۆمپانیای ئەمریکی” هەڵایەکی دیکەی لەسەر کەتی وزەی هەرێم ناوەتەوە کە رەنگدانەوەی خراپی لەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبێت، دوو کۆمپانیاکە، بە ناوەکانی HKN energy و Western Zagros وا نیشان دراون کە ئەمریکی بن! پشتیوانی ئەمریکایان هەبێت و لە رەنگدانەوەی سیاسەتی نوێی کۆشکی سپی بەرانبەر کەرتی وزەی هەرێم ئەو گرێبەستانەیان واژوو کردبێت.
دەشڵێت، کۆمپانیای HKN energy کۆمپانیایەکی تایبەتە و بە تەنیا و تەنیا لە هەرێمی کوردستان کار دەکات، ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیاکە لە شاری هەولێرە! لە گوندی ئینگلیزی ڤێلای 278! ساڵی 2007 دامەزراوە! لەلایەن کەسێکەوە بەناوی سروود موختار ئیدارە دەدرێت، بە گوێرەی ناساندنەکانی خۆی بێت، ئۆفیسێکی دیکەی لە داڵاس لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا هەیە، چالاکییەکانی تەنیا لە بلۆکی سەرسەنگ و تاوکێ لە هەرێمی کوردستانن و هیچ چالاکییەکی بیانی دیکەی نیە!.
ئەم تایبەتمەندیانە دەیسلەمێنێت ئەم کۆمپانیایە تەنیا ئەمریکی نییە! بەڵکو سەر بە دەسەڵاتدارانی هەرێمە و لە ژێر ناوی ئەمریکی بووندا و لە بەرانبەر پێدانی باجێکی ساڵانەی مفت بە حکومەتی ئەمریکا ناوی خۆی ناوە ئەمریکی!
کۆمپانیای وێسترۆن زاگرۆس، بە هەمان شێوە تەنیا لە هەرێمی کوردستان کار دەکات، هیچ تۆمارێکی کارکردنی لە دەرەوەی کوردستان نیە! لەلایەن کەسێک بەناوی تۆفێق شاهین بەڕێوەدەبریت. ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیاکە وا ناسێندراوە کە لە ئەمریکایە و لە هەولێر و کەنەداش ئۆفیسی هەیە!کەچی تەنیا چەند کێڵگەیەکی نەوتی لە هەرێمی کوردستان بەدەستەوەیە! لە ساڵی 2006ەوە لە هەرێمی کوردستان کار دەکات و تا ئێستا بەردەوامە!
بە گوێرەی ئەم داتایانە بێت، ئەم کۆمپانیایانە نەک هەر ئەمریکی نین بەڵکو کوردین، هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر سیاسەتی ئەمریکا نیە تەنیا دەکرێت بەهۆی تۆمارکردنیان لەو وڵاتە یان بوونی ئۆفیسیان ساڵانە باجێکی باش بدەنە حکومەتی ئەمریکا.
ئەم پڕۆسەیە لە دوای 2005ەوە دەستی پێ کردووە و بە ئێستاشەوە بەردەوامە، هەر لە دابینکردنی خواردنی دایەنگەکان، کاری دادنوسەکان، شارەوانی، تەندروستی، پشکنینی خاڵە سنوورییەکان تا دەگاتە دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوتی گرتوەتەوە.
تەنانەت ماوەیەک بەنیازی دانانی کۆمپانیا بۆ قەبر هەڵکەندن بوون بەڵام بۆیان جێبەجێ نەکرا, واتە کۆمپانیا بە ناوی پێشخستنی کەرتی تایبەت کراوەتەوە بەڵام لە بنەڕەتدا بارگرانی گەورەی دارایی لەسەر خەڵک و حکوومەت دروستکردووە و بووەتە ماکینەی کۆکردنەوەی پارە بۆ کوڕە مەسولەکان.
پەیوەندیدار بە گرێبەستەکانەوە!
ئەوە روونە کە ئەم گرێبەستانە لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی نەکراون بەڵکو لەگەڵ کۆمپانیای کوردی خۆماڵین و تەنیا بۆ شاردنەوەی ناسنامە راستەقینەکانیان ئۆفیسیان لە ئەمریکا و کەنەدا کردووەتەوە.!
بە دیوێکی تردا دەکرێت، هەر خۆیان بلۆکە نەوتییەکانیان بە خۆیان فرۆشتبێتەوە! وەک ئەوەی کە بەردەوام کردوویانە!
سەرنج بدەن! لەکۆتاییەکانی کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی (کابینەی هەشت)، بۆری نەوتی کوردستان لەلایەن خودی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەوکاتی حکوومەت فرۆشرایە کۆمپانیای کار و کۆمپانیای رووسنەفتی رووسی کۆمپانیای کار خاوەندارێتییەکەی روونە کە بۆ نێچیرڤان بارزانی دەگەڕێتەوە!
ئەوەش بەو واتایەی نێچیرڤان بارزانی بۆری نەوتی کوردستانی بە خۆی فرۆشتووەتەوە!بۆ زۆرینەی کۆمپانیاکانی دیکەی نەوتی هەرێم ئەم چیرۆکە دروستە و هەمان سیناریۆ بەردەوام دووبارە دەبێتەوە!
ئەوەش وایکردووە، حکوومەتی هەرێم نەتوانێت هیچ کات ناوەڕۆکی گرێبەستە نەوتییەکانی بە ئێستاشەوە بۆ بەغدا ئاشکرا بکات، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام لە فرۆشتنی نەوت خەڵکی کوردستان قەرزار بێت!
مەسرور بارزانی دەیەوێت بە راگەیاندنی واژوو کردنی ئەم گرێبەستانە وا نیشانی بدات کە ئەمریکییەکان گۆڕانکاری بەسەر هەڵوێستیان بەرانبەر بە کەرتی وزەی هەرێمدا هاتووە!
هەڵوێستی فەرمی ئەمریکا، هاندانی عێراقە لە وەبەرهێنان کردن لە کێڵگە غازییەکانی هەرێم تا پشت بە غازی هاوردەی ئێران نەبەستێت! لەم چوارچێوەدا پشتیوانی لە کەرتی وزەی هەرێم دەکات!
هەر ئەمڕۆش وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێچەوانەی ئەوەی بانگەشەی بۆ کرد، دانی بەوەدا نا ئەو گرێبەستانە نوێ نین و پێشتر هەبوون تەنیا کۆمپانیاکانیان گۆڕانکاری بەسەر هاتووە! چونکە کۆمپانیای بیانی بوون و کشاونەتەوە!
خەڵکی کوردستان لە 2014ەوە باجی فرۆشتنی نەوت بە قاچاخ دەدات! ئەبێت چەند ساڵی دیکەش باجی فرۆشتنی غاز بدات!؟
لە کاتێکدا زستانان بەرمیلێک نەوتی بۆ خۆ گەرمکردنەوە دەست ناکەوێت و بتڵێک غازیشی بۆ پڕ ناکرێتەوە!
زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی پێنج
8كاتژمێر لهمهوپێشئەمڕۆ هاوکاری دارای هاوپەیمانان دابەشدەکرێت
حوزهیران 12, 2025جەمال کۆچەر: بەم نزیکانە خشتهی بودجەی 2025 دهگاته پهرلهمان
حوزهیران 11, 2025
هەواڵی زیاتر
-
لەبارەی ئاوارەبوونی كوردانی ڕۆژهەڵات بۆ هەریمی كوردستان زانیاری نوێ راگەیەندرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی پێنج
8كاتژمێر لهمهوپێش -
لەبارەی هاوردەكردنی شتومەك لە ئێران و گرانبوونی نرخی خۆراك هۆشداری دەدرێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نوێترین پەیامی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئێران
حوزهیران 13, 2025
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لەبارەی ئاوارەبوونی كوردانی ڕۆژهەڵات بۆ هەریمی كوردستان زانیاری نوێ راگەیەندرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی پێنج
8كاتژمێر لهمهوپێش -
لەبارەی هاوردەكردنی شتومەك لە ئێران و گرانبوونی نرخی خۆراك هۆشداری دەدرێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021