وەزارەتی دارایی عێراق بە خشتەیەك تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە

خانەنشینی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بە خشتەیەك ساڵی لەدایك بوون و تەواوكردنی خزمەتی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە كە تیایدا 60 ساڵی تەواوەتی بۆ فەرمانبەران دیاركراوە بۆ ئەوەی خانەنشین ببن.
بە گوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی عێراق كە لەبەشی یاسایی ئەو وەزارەتەوە دەرچووە ئاماژە بەوەكراوە كە بە گوێرەی یاسایی خانەنشینی یەكگرتووی عێراق، تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران دەبێت 60 ساڵ تەواو بكات پاشان ڕەوانەی خانەنشینی دەكرێت.
لە خشتەكەدا كە بەرواری 1/5 كراوەتە بنەما بۆ ساڵەكانی داهاتوو بەوردی لەدایكبووانی ئەو ساڵانەی تێدایە كە لە ساڵی داهاتووەوە خانەنشین بوون دەیانگرێتەوە.
هەر لەو خشتەیەدا ئەوەش ڕوونكراوەتەوە ئەو فەرمانبەرانەی كە لە بەرواری 1/5/1966 لەدایك بوون تەنها یەك ساڵیان ماوە بۆ بەردەوام بوون لەكارەكانیان و ساڵی داهاتوو لەم بەروارەدا خانەنشین دەبن، بەهەمان شێوەی ساڵەكانی دیكەش دیاریكراوە تا لە دایك بوونانی ساڵی 2025 كە دەكاتە 60 ساڵی تەواو، هاوكات یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق لەهەرێمی كوردستانی كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و كاری پێدەكرێت.


هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









