
SNN-
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، كە دوو كارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل كە بەشداریان لە بۆنەیەكدا كردوە كە لە مۆزەخانەی جولەكەكان لەواشنتۆن رێكخراوە ، لە نزیك ئەو مۆزەخانەیە تەقەیان لێكراوە كوژران و پاشان، پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستگیركردنی تۆمەتباری رووداوی تەقەكردنەكەی پشتڕاستكردەوە.
باڵیۆزی ئیسرائیلیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: تەقەکردنە کوشندەکە “کردەوەیەکی خراپەکاری تیرۆری دژە جولەکە” بووە و زیانگەیاندن بە دیپلۆماتکاران و کۆمەڵگەی جولەکەکان هێڵی سوور دەبڕێت
بەپێی زانیاریەكانی پۆلیسی ئەمریكا، تۆمەتبارەكە ناوی ئلیاس رۆدریگێز و تەمەنی 30 ساڵە لە كاتی دەستگیركردنیدا هاواری كردوە ئازادی بۆ فەلەستین.
دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، كە پەیوەندی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامداوە لە رووداوەكە ئاگاداری كردووەتەوە، وتیشی، تەقەكردن لە دەرەوەی مۆزەخانەی جولەكەكان لە واشنتۆن، كردەوەیەكی تیرۆریە دژی جوولەكەكانە.
هاوكات، دۆناڵد ترەمپ، هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی تەقەكردنەكەی واشنتۆن دەردەبڕێت، رایگەیاند، بیربۆچونی توندرەوەی هۆكاری روودانی ئەو رووداوانەن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش رایگەیاند، بەدوای تۆمەتباران دەكەون و دەستگیریان دەكەن و رادەستی دادگایان دەكەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی سی بی ئێس، ئەو دو قوربانییە دیپلۆماتکارێکی ئیسرائیلی بون کە لە باڵیۆزخانەکە کاردەکەن، لەکاتی دەرچونیان لە مۆزەخانەی جولەکەکان تەقەیان لێکرا و پێدەچێت هێرشەکە پێشوەختە پلانی بۆ داڕێژرابێت.
تۆڕەکە ڕونیشیکردوەتەوە، لە ڕوداوی تەقەکردنەکەدا کارمەندانی دیکەی باڵیۆزخانەکەش برینداربون.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









