“لیستی مووچە ئامادەكراوە و لەدوای ناردنی داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا دەكرێت”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ پێنجشەممە لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرلەمانبەرانی هەرێم كۆتایی دێت، بەڵام لەگەڵ ناردنی داهاتی نانەوتی هەرێم بە بەغدا پاشان لیستی مووچەش ڕەوانەی بەغدا دەكرێت، كە ئەوەش دەكەوێتە هەفتەی داهاتووەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كۆتایی دێنن بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بە سیستەمی پەیرۆڵ، دواتر وەزارەتی دارایی بڕیار دەدات كەی بینێرێت بۆ بەغدا.
ئاماژەی بەوەش كرد، لیستی مووچەی مانگی پێنج هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگی چوار بە سیستەمی پەیرۆڵ ئامادەكراوە، بەڵام هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو دەبێت پێش ناردنی لیستی مووچە داهاتی نانەوتی هەرێم ڕەوانەی بەغدا بكرێت، پاشان بەدوایدا لیستی مووچەش ڕەوانە بكرێت، كە ئەوەش دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونكردەوە، بۆ داهاتی نانەوتی بەغدا داوایكردووە بڕی داهاتەكە زیاد بكەن بەجۆرێك لە 80 ملیار دینار كەمتر نەبێت، نابێت هاوشێوەی ئەو بڕە پارانە بێت كە لە نێوان 40 بۆ 50 ملیار نێردراوە وەك داهاتی نانەوتی.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








