“تاران ئامادەیە بۆ پشکنینی زیاتری دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تا ئاستەنگییەکانی بەردەم دانوستانەکان نەمێنن”

SNN-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ واشنتن دۆزینەوەی رێگایەک کارێکی ئەستەم نییە، ئێستا کاتی ئەوە هاتوە بڕیارێک بدەن.
پێش بەڕێکەوتنی بۆ رۆما پایتەختی ئیتاڵیا بەمەبەستی ئەنجامدانی دانوستانەکان، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی (X)ـوە لە پەیامێکدا دەڵێت: لە گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی ئەتۆمی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمەریکا، کاتی ئەوە هاتوە بڕیار بدەن، بەڵام ئەگەر ویلایەتە یەكگرتوەكان رێگری لە پیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاتەکەی بکات، ناگەن بەرێككەوتن.
دەشڵێت:”بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ واشنتن دۆزینەوەی رێگایەک کارێکی قورس نییە، هەربۆیە تاران ئامادەیە بۆ پشکنینی زیاتری دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەوەش بەمەبەستی دەربازبون لە ئاستەنگەکانی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و وڵاتەكەی.
دانوستانی نێوان تاران و واشنتۆن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران، لە رۆژی (12ـی نیسانی 2025)ـوە دەستیپێكردوە و تا ئێستا چوار گەڕی دانوستان بەنێوەندگیری عوممان لە نێوان ئەو دو وڵاتە بەڕێوە چوە، بڕیار وایە ئەمڕۆ هەینی گەڕی پێنجەم لە رۆما ئەنجام بدرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









