تا پەسەندكردنی خشتەی بودجەی 2025 پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێناكاتەوە

0
356

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچەی فەرمانبەرانی عێراق نووسراوێك ئاڕاستەی فەرمانگەكان كردووە، بەڵام ئەوە بەمانای دەستپێكردنەوەی پلەبەرز كردنەوە نایەت، بەڵكوو بۆ زانینی خەرجی پلەبەرزكردنەوە و سەرە مووچەیە.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی رایگەیاند: لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە نوسراوێك ئاراستەی فەرمانەگەكان كراوە لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچەی فەرمانبەران، ئەوە بەمانای دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە نایەت، بەڵكوو بۆ ئەوەیە بزاندرێت تێچووی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و سەرەمووچە چەند پارەی پێویستە ولە بودجەی ئەمساڵدا چەندی بۆ تەرخانبكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە عێراق و هەرێمی كوردستان راگیراوە تاوەكو پەسەندكردنی خشتەكانی بودجەی 2025 ئەو پرۆسەیە دەستپێناكاتەوە، بۆیە هەركات ئەنجوومەنی نوێنەران خشتەكانی بودجەی 2025 پەسەندكرد پلەبەرزكردنەوە دەستپێدەكاتەوە.

ئەوئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی یاسا دەبێت دەستكردنەوە بە پلەبەرزركردنەوە و سەرەموو فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، چونكە ئێستا زۆربەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێ‌ دەكرێن و هاوكات یاسای خانەنشینی یەكگرتووش لەهەرێمی كوردستان وەك عێراق كاری پێدەكرێت، بۆیە دەبێت ماف و ئیمتیازاتی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمیش وەك یەكبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this